عێراق؛ هەڵمەتی داوا له‌ پاپا بكه‌

  2021-03-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕێگای سه‌ره‌كی شوێنه‌واری ئور، له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه‌وه‌ ڕێگه‌یه‌كی خۆڵه.‌ ئێستا به‌هۆی هاتنی پاپای ڤاتیكانه‌وه‌، حكومه‌تی عێراق به‌م زستانه‌ قیری كردووه.‌

حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ په‌له‌ی بووه‌ فریا نه‌كه‌وتووه‌ ڕێگاكه‌ ڕێكبخات و ئاماده‌ی بكات، ڕاسته‌وخۆ قیره‌كه‌ی به‌سه‌ر خۆڵه‌كه‌دا ڕشتووه‌، په‌رستگای ئور كه‌ چوار هه‌زار ساڵه‌ ڕووناكی پێنه‌گه‌یشتووه‌، ئێستا حكومه‌ت به‌هۆی سه‌ردانی پاپا كردویه‌تی به‌ چراخان.

پێشتر به‌مشێوه‌یه‌ ته‌له‌به‌ند كرابوو، له‌سه‌ر پارچه‌ ته‌نه‌كه‌یه‌ك نووسرابوو "چوونه‌ بۆ سه‌ر په‌رستگاكه‌ قه‌ده‌غه‌، چونكه‌ مه‌ترسی داڕوخانی هه‌یه‌"

به‌ڵام ئێستا زه‌وییه‌كه‌ی خاوێن و ته‌خته‌ڕێژكراوه‌ له‌ موسڵیش كه‌ پاپا سه‌ردانی ده‌كات حكومه‌ت به‌ هاوكاری یونسكۆ ده‌ستیكردووه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ كڵێساكانی ناوچه‌ی حۆش به‌یعه‌ بۆئه‌وه‌ی پاپا بتوانی نوێژ و نزای تێدا بكات.
به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌و ڕێیه‌ی پاپا ده‌یگرێتبه‌ر به‌ره‌و كه‌نیسه‌، له‌گه‌ڵ شه‌قام و شۆسته‌كانی وێران و بێكه‌ڵكن.

چوار ساڵه‌ له‌ ده‌ستی داعش وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و عێراقییه‌كانی تێدا ده‌ژین، ئێستا بۆ سه‌ردانی پاپا چاك ده‌كرێن كه‌ عێراقییه‌كان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حكومه‌تیان بینی هه‌ڵمه‌تێكیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێكرد به‌ ناوی "داوا له‌ پاپا بكه‌".

هه‌ر كه‌سه‌ و داوا ده‌كات پاپا سه‌ردانی شاره‌كه‌ی ئه‌وانیش بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ڕێگاوبانه‌كانی نۆژه‌نبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی هه‌یه‌ بۆچی بۆ هاوڵاتییه‌كانی خۆی جێبه‌جێی ناكات؟

بڕیاره‌ پاپای ڤاتیكان دوای سه‌ردانه‌كانی له‌ به‌غدا بێته‌ هه‌رێمی كوردستان حکومەتی هەرێمش بەهەمان شێوەی بەغدا بەهۆی هاتنی پاپاوە دەستی بەهەندێک پرۆژە کردووە، له‌ یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ بڕیاره‌ پاپا له‌و یاریگایه‌ مه‌راسیمی قوداس به‌ڕێوه‌به‌رێت.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ ئاماده‌كاری و هەندێک بەشی نۆژەندەکرێتەوە، هەروەها ڕێگەی خەبات – ھەولێر کە پاپا لەو ڕێیەوە دەچێت بۆ موسڵ دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی تۆ پێتباشە پاپا سەردانی چ شوێنێک بکات یان پێیدا تێبپەڕێت تا حکومەت بە خێرایی خزمەتگوزاری بۆ بگەیەنێت ؟