پاپا گەیشتە هەولێر

  2021-03-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمرۆ یەكشەممە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ یەكەمجار لە مێژوودا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستانەوە پشوازی لێكرا.

 لە كاتژمێر 8.20 خولەك پاپا لە فرۆكەكەی دابەزی و لەلایەن هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی هەرێم ئامادەی بوون. 

پاپا فرانسیس لەهۆڵی فڕۆكەخانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و كەسایەتییە ئاینییەكان كۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی كارنامەی سەردانەكەی پاپا هەر ئەمڕۆ دەچێتە ناوچەی هەبوت لە پارێزگای نەینەوا و لە كەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش  دەكات.

كارنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە دوای موسڵ دەچێتە قەرەقوش و لەكەنیسەی تاهیرە ئەلكوبرا بەشداریی لە رێوڕەسمێكی ئایینی دەكات و وتارێك پێشكەش دەكات.

لە كاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆدا لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار كەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەكشەممە بەڕێوەدەبات.