رێكخراوی (CPJ)راپۆرتێكی لەسەر دوو لە سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە

  2021-03-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسانی جیهان راپۆرتێكی لەبارەی سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە كە داواكاری گشتی شكستی هێنا لە دابینكردنی بەڵگەی متمانەپێکەری ئەو دەنگۆیانەی لەسەریان هەبووە.

 
كۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان(CPJ) كە ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە و لە ئاستی جیهاندا بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری كاردەكات راپۆرتێكی لەبارەی سزادراوانی بادینان بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند: دۆسیەی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی كوردی عێراقی شێروان ئەمین شێروانی و گوهدار زێباری لەسەر بەڵگەی لاواز دروستكراوە، بە شەش ساڵ زیندانیكردن بە تۆمەتی دژە دەوڵەت سزادراون ئەوەش گوزارشت لە نزمیەكی نوێ دەكات بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە كوردستانی عێراقدا. 

رێكخراوەكە لە زاری نوێنەرانی گروپەكانی ماف و ڕۆژنامەنووسان و یاساناسێكی كورد كە شاهیدی دادگاییكردنەكە بوون گواستویەتیەوە كە داواكاری گشتی شكستی هێنا لە دابینكردنی بەڵگەی متمانەپێکەری ئەو دەنگۆیانە. 

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە ئەو كەسانەی ئامادەبوون گومانیان خستە سەر دادپەروەریی هەرچەندە داوای پێداچونەوە دەكرێت بەڵام تا ئێٍستا نەخراوەتە خشتەی پێداچونەوە. 

ئەو لە زاری یەكێك لە ئامادەبوانی داداگاییەكەوە گواستویەتیەوە "بەڵگەكان زۆر ناڕاستەوخۆ بوون، هیچ شتێكی پتەو نەبوو." وینسرۆپ رۆجەرس، سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی لە ئێن ئاڕ تی، بە رێكخراوەكەی وتووە: ئەو شتانەی لە دادگاییەكەداخرانەروو نموونەی ئەوانە وەك خەڵكی ئاسایی باسی گەندەڵی حكومەت دەكەن. 

شێروانی و گوهدار زێباری، بە وتەی رێكخراوەكە كە رۆژنامەنوسن و لە ناوخۆدا ناسراون، پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە كراون بە ئامانج، لە مانگی تشرینی یەكەمی 2020 نزیكەی دوو هەفتە بە جیا دەستگیركراون سەرەتا هۆكاری دەستگیركردنەكەیان پێ ڕانەگەیەندرا، دەشڵێت لەو كاتەدا رێكخراوەكەیان دیكۆمێنتی كردووە. 

ڕۆژی 16 ی شوبات حاكم زرار مەحمود مرادخان ، شێروانی و زێباری و سێ چالاكوانی بەبەشێك لەگروپێك تۆمەتباركرد كە ئامانجیان كۆكردنەوەی زانیاری ئەمنی و هەواڵگرییە لەبارەی كوردستان و گواستنەوەی ئەو زانیاریانە بۆ لایەنە بیانییەكان بەمەبەستی ناسەقامگیركردنی ناوچەكە. رێكخراوەكە وتوشیەتی "بە وتەی شایەتحاڵەكان، دادگاییكردنەكە بێ سەروبەر بوو". 

سی پی جەی راشیگەیاندززو: لە بەڵگەنامەكانی دادگادا، داواكاری گشتی ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەو ڕۆژنامەنووسانە سیخوڕییان بۆ ئەمریكا كردووە، ئاماژە بە چاوپێكەوتنی بانگەشەكراو دەكەن لە نێوان زێباری و شێروانی و دیپلۆماتكارانی ئەمریكا لە هەولێر و تێیدا دەڵێن ڕۆژنامەنووسان زانیارییان لەبارەی ئاژانسێكی هەواڵگری و بەندینخانەكان داوە (كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر). بۆ ئەو مەبەستە رێكخراوەكە دەڵێت بە ئیمەیل پەیوەندیان بە كونسوڵخانەوە كردووە بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە بەڵگەنامەكانی دادگا بانگەشەی ئەوە دەكەن كە شێروانی لە سێ كەسەوە كە بۆ گروپێك كار دەكەن بەناوی (بار) لەبری ئەو زانیاریانەی دەربارەی زیندانیان و دۆخی زیندان و كارمەندانی ئاسایش پێیداون بڕی 5 هەزار دۆلاری وەرگرتووە، شایەتحاڵانی دادگاییكردنەكە بە سی پی جەییان وت وە لە راستیدا كۆمەڵەی باڕی ئەمریكی رێكخراوێكی ئەمریكیە. 

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان كە رێخراوەكە گواستویەتیەوە "ئەو بەڵگە سەرەكیانەی لە دادگادا بەكارهێندراون بریتی بوون لە نوسراوی چاتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەنێوان شێروانی و زێباری و تۆمەتبارانی دیكە، هەروەها وێنە و تۆماری دەنگی". 

بەڵگەنامەكانی دادگا دەڵێن، كە شێروانی و زێباری لە گروپێكی چاتی فەیسبووكدا، زانیارییان گۆڕیوەتەوە، كە وێنە و ڤیدیۆی تێدا بووە لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد ساڵح و كامەران مەلا عوسمان، ئەندامانی تیمی ئاشتیسازی مەسیحیی  (CPT) كە چاودێری دادگاییكردنەكەیان كردووە، بە رێكخراوەكەیان وتووە "دەقی ئەو چەتانەی لە دادگاییەكەدا خوێندرانەوە هیچ جۆرە تاوانباركردنێكی دژە دەوڵەتی تێدا نییە". 

ئەوەشی راگەیاندووە شێروانی لە دادگادا وتویەتی لەگروپەكانی سۆسیال میدیادا بووە بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزارییەكانی هەرێم بۆ توێژینەوە لەسەر كتێبێك لەسەر تیرۆری سیاسی. 

لە چاوپێكەوتنەكاندا كە رێكخراوەكە لەگەڵ شایەتحاڵانی دادگاییكردنەكە ئەنجامیداوە دەڵێن داواكاری گشتی جانتایەكی بەڵگەی زیادەی بەرزكردەوە، ئاماژە بە لێكۆڵینەوە لەو ڕۆژنامەنووسانە دەكات كە لەبارەی بەرپرسانی حكومییەوە كراون، بەبێ ئەوەی وردەكارییان پێشكەش بكەن لە خاڵێكدا داواكاری گشتی چەكێكی ڕاوكردنیان نمایش كرد و وتیان زێباری پلانی داناوە بۆ ئەوەی لە هێرشێكی تیرۆریستیدا بەكاری بهێنیت دوو نوێنەرەكەی (CPT) وتویانە "چەكەكە هی ڕۆژنامەوانەكە نییە بەڵكو لە ماڵی خوشكی بووە كاتێك پۆلیس ئەو ڕۆژنامەنووسەی دەستگیر كردووە".  

هەرێم ڕەفعەت پارێزەری بەرگری لە گوهدار زێباری وتویەتی، داواكاری گشتی بەتایبەتی تەركیز یان لەسەر ئۆتۆمبێلەكەی زێباری كردووە، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكات كە بۆچی بەشی پێشەوە لەگەڵ بەشی پشتەوە ناگونجێت و پرسیاری تۆمارە لەكارلادراوەكەی و سەرپێچییەكانی هاتووچۆیان لێكردووە.

داواكاری گشتیش بە وتەی حەمەساڵح و ڕەفعەت، هەوڵیاندا كە ناوی شێروانی و زێباری ببەن و بڵێن ئەوان ڕۆژنامەنوس نین، چونكە ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان نین كە لەلایەن حكومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت، شێروانی و زێباری وەڵامیان دایەوە كە لە باری یاساییەوە داوا نەكراوە كە لە سەندیكا خۆیان تۆماربكەن بۆ ئەوەی كاری ڕۆژنامەوانی بكەن.

رێكخراوەكە لێكۆڵینەوەی لەو گرتەڤیدیۆیە كردووە كە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكرایەوە لە چواری ئازادردا و دەڵێت بەپێی پێداچوونەوەكەی ئەوان ڤیدیۆكە زیاتر كورتەیەك بووە لەو بەڵگانەی كە لە دادگاییكردندا بەجیاوازیەوە پێشكەش كراوە لە جیاتی ئەوەی وا دەركەون كە ڕۆژنامەوانان سیخوڕیان بۆ ئەمریكا دەكرد، لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوت كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كاری سیخوڕی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان دەكەن.

بەیاننامەیەكی دیندار زێباری، ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم بەبیری هێناوەتەوە كە لە 17ی شوباتدا وتویەتی ئەو تاوانباركردنانە پەیوەندی بە كاری رۆژنامەنووسانەوە نەی، بەڵام وەڵامی ئیمەیلی رێكخراوەكەی نەداوەتەوە. 


ڕیکلام