داوایەک بۆ قەدەغەکردنی هەدەپە بۆ دادگای دەستوری تورکیا بەرزکرایەوە

  2021-03-17  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، دەزگای داواکاری گشتی تورکیا، داوایەکی لە دادگای دەستوری تۆمار کردووە، تیادا داوای قەدەغەکردنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەکات.

لە داواکە کە ئاڕاستەی دادگای دەستوری کراوە تیایدا هاتووە "ئەندامانی حزب لە ڕێگەی لێدوانەکان و هەڵسوکەوتەکانیانەوە، یەکێتی دەوڵەت و گەلی تورکیایان کردووەتە ئامانج".

دەربارەی ئەو سکاڵایە، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕایگەیاند "ئایا لەکاردن و بەشداری سیاسی ڕادەوەستین ئەگەر حزبەکەمان قەدەغە بکرێت بە دڵنیاییەوە نەخیر، بەڵکو بەدیلی دیکەیان هەیە".

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رابردوودا حزبەکانیان قەدەغە کردووین، بەڵام دواتر حزبی دیکەیان وەک بەدیل دروستکردووە، لە هەموو جارەکاندا ڕیزەکانی خۆیان بەهێزتر کردووە.



ڕیکلام