دوای ئەوەی تورکیا هێرشی زەمینی و ئاسمانی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا دەستپێکرد، شەڕێکی قورس لە نێوان هەردوولا لە سنوری قەزای زاخۆ روویدا و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش شەڕەکە بەردەوامە.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکارێ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی
هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لەئێوارەی دوێنێ سێشەممە ١٦ی٦ی٢٠٢٠ەوە، شەڕ و پێکدادان
لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناحیەی
دەرکارێ و گوندەکانی ڕیسێ و باتیفا و گولییا، لەسنووری قەزای زاخۆ دەستیپێکردووە و
تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو شەڕەوە مەترسی لە ناوچەکەدا دروستبووە و
جموجۆڵ و هاتوچۆی هاوڵاتیان تیایدا ئەستەم بووە، بۆیە تا ئێستا زیانەکانی ئەو شەڕە
بەوردی نەزانراوە، بەڵام لە ئەنجامی بۆردومانەکان زیانی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان
کەوتووە.
ئاشکراشیکرد، چەند خێزانک کە نزیک بوون لە شوێنی بۆردومانەکە، ماڵەکانیان جێهێشتوون
و تڕس و دڵەڕاوکێ زۆر لای هاوڵاتیانی ئەو گوندانە دروستبووە.
ماوەی چەند رۆژێکە تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی سنورەکانی
هەرێمی کوردستان دەکەن، بە بیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو ناوچانە و ئەمڕۆش،
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکرد، هێزی کۆماندۆی ئەو وڵاتە
هاتوونەتە سنورى کوردستان بە مەبەستى کردنە ئامانجى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لەوناوچانى
تێیدا نیشتەجێن.
مازن شنگالی - زاخۆ