لەناو پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیرکرا

  2021-03-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش ئەوەی مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە، عومەر فاروق گەرگەلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە لەناو پەرلەمانی تورکیا دەستگیرکرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی٣ی٢٠٢١، عومەر فاروق گەرگەلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) لەناو پەرلەمانی تورکیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ١٧ی ئەم مانگە، حکومەتی تورکیا پارێزبەندی لەسەر عومەر فاروق گەرگەلی ئۆغڵو هەڵگرت و مافی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە.

دواتر گەرگەلی ئۆغڵو لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی تورکیا بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەو بڕیارە، مانیگرت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایەسەر ناوبراو و بە بیجامە و نەعلەوە دەستگیریانکرد و رێگەیان پێنەدا تەنانەت جلوبەرگەکانیشی بگۆڕێت.



ڕیکلام