فیلیکس بریخی ئەڵمانی یاریەکەی ڕیاڵ و لیڤەرپوڵ بەڕێوە دەبات

  2021-04-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فیلیکس بریخی ئەڵمانی یاریەکەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بەڕێوەدەبات و ئەوکتافیان شوفر وسیباستیان جورجی ڕۆمانیش یاریەکەی مانسیتی و بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەبەن.

ناوبژیوانی ئەڵمانی فیلیکس بریخ یاری نێوان ڕیاڵ مەدری ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات.

یاریەکە لە یاریگای ئەڵفێردۆ دیستیڤانۆ لە لە ڕیاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت، یاریدەدەری ناوبژیوانە ئەڵمانیەکە ھەر یەک لە مارک بورش وستیفان لوب دەبن و مارکو فریتزیش سەرپەرشتی ڤاری یاریەکە دەکات و سەرجەم ناوبژیوانەکان ئەڵمانین.

لە یاریەکی تریشدا مانچیستەر سیتی ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتەوە. دەستەی ناوبژیوانانی ڕۆمانیاش ئەم یاریە بەڕێوە دەبەن، بەسەرپەرشتی ئەوکتافیان شوفر وسیباستیان جورجی.

هەردوو یاریەکەش ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن. 





ڕیکلام