تەندروستی عێراق: زیاتر لە 6 هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2021-04-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٤٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٥٦٦٤ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

لە ئێستاشدا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٩,١% ی کۆی تووشبوانە، لە کاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر ڕێژە لەسەروی ٩٦% ی کۆی تووشبوان بووە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٨٧٩ هەزار و ٩٩١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٧٨٤ هەزار و ١٩٩ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٤٥٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام