بۆچی بەیاننامەیەک لەسەر دەستەی ناوبژیوانیی پاریسیش دەرناکەن!؟

  26/03/2023  |    2097 جار خوێندراوەتەوە
بزانن چۆن بە نەزانی و گەندەڵی کارتی وزەی هەرێم و سامانی ژێر زەویی خەڵکی کوردستانتان کردە کارتێکی سوتاو و، لە بری ئەوەی بیکەنە هۆی بەهێز کردنی هەرێم، کردتانە سەرچاوەی لاواز کردنی زیاتری هەرێم!؟

زۆرمان وت کە پێش ئەوەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و بڕیاری دەستەی ناوبژیوانیی پاریس دەرچێ، لەگەڵ بەغدا رێکبکەون، بەڵام بێ ئەنجام بو. ئێستا ئیتر باشترین بژاردە بۆ خەڵکی کوردستان جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییە.

دەسەڵاتدارانی هەرێم نەوت و گازیان کردۆتە بارمتەی خۆیان بۆ ئەوەی وەک میر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ و زامنی مانەوەی دەسەڵاتیان بکەن، بەڵام وادیارە ئیتر ئەوەش دادیان نادا.

کە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەرچو، بارزانی بەیاننامەیەکی دەرکرد و چواندی بە «دادگای سەورە»، چاوەڕێین بەیانامەیەکیش لەسەر دەستەی ناوبژیوانیی پاریسیش بە ھەمان ئاواز دەربکات!

د.یوسف محەمەد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان
زیاتر