دەربارەی جۆزەی 20 ئەمپێری قەزاو ناحییەكان كارەبای سلێمانی بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-07-14  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كارەبای سڵمانی بەڵێن دەدات بەو ناوچانەیكە جۆزەی 20 ئەمپێریان بۆ دانراوە، هاوكاریەكی باشیان بكات لە پێدانی كارەبای نیشتیمانی بەراورد بەو ناوچانەی ئەو جۆرە جۆزەیان بۆ دانەنراوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند هەرچەندە ئیدارەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەمان بە فەرمی سەرپشك كردبوو بە لابردنی جۆزەی 20 ئەمپێری ماڵان بەڵام  ئیدارەكان پەیوەندییان كردووە بە بەڕێوەبەرایەتیەكەوەتیایدا ئاماژەیان بەوە كردووە "لابردینی جۆزەكانی كارێكی قورسە و هاوڵاتیان پێیان باشە لانەبرێت". 

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیشكردووەتەوە "پشتیوانی لەداواكارییەكەیان دەكەین بە مانەوەی جۆزەكان، بەوپێیەی لە رابردوودا ئەو جۆزانە پارێزگاری باشی كردەوە لە گۆڕەڕكان و وێستگەكانی گۆڕین و تۆڕەكانی كارەبا."

كارەبای سلێمانی داوای ئەوشەیكردووە كە یەكە ئیداریەكان لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتی خۆیان بەدواداچوون بكەن بۆ نەهێشتن و لابردنی سەرپێچی سەر جۆزەكان. 

ئەوەشی راگەیاندووە ئەوانیش وەك كارەبای سلێمانی "بەبەپێی بڕی ئەو كارەبایەی دەگەڕیتەوە لەو ناوچانە هاوكارییەكی باشیان دەكەین بەبەراود بەو ناوچانەی كە جۆزەیان بۆ دانەنراوە".


ڕیکلام