وەزارەتی تەندروستی: 413 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە و رایگەیاند لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 384 پشكنین ئەنجامدراوە و تیایدا 413 تووشبووی نێی كۆرۆنا تۆماركرا.

بە گوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی لەو ماوەیەدا لە هەرێمی كوردستان 12 كەس گیانیان لەدەستداوە و 159 كەسی چاكبوونەتەوە. بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوونەوە لە هەرێمی كوردستان 10 هەزار كەسی تێپەڕكرد.

دەقی راگەیەندراوە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٤)

1. كەرەنتین: (١١٣ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٣٠١ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٩١ دهۆك).

2. پشكنین: (٣٣٨٤ پشكنینی نوێ)
(٩٨٠ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ١٢٣ گەرمیان، ٦٧ ڕاپەڕین)، (١٧٧٨ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٤١٣ تووشبووی نوێ)
(٢٥٩ هەولێر)
(٦٥ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(٥٠ دهۆك)
(١١ هەلەبجە)
4. چاكبوون: (١٥٩ چاكبوون)
(٨٥ هەولێر)
(٣١ گەرمیان)
(٣٠ دهۆك)
(١٣ هەلەبجە)

5. مردن: (١٢ مردن)
(٨ هەولێر)
(٤ سلێمانی)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٥٢١ هاوڵاتی (٢١٢٢٠ دەرچوو)
پشكنین ٢٢٢٠٧٨ (٩٢٩٩٧ هەولێر، ٦٩٦١٤ سلێمانی، ٥٧٣٨٠ دهۆك، ٢٠٨٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٤٩٧ (٥٩٢٠ هەولێر، ٩٠١٢ سلێمانی، ١٠٤٤ دهۆك، ٥٢١ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٠٠٠٢ (٣٥١١ هەولێر، ٥٥٩٣ سلێمانی، ٤٣٥ دهۆك، ٤٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٨٧٢ (٢٢٤٧ هەولێر، ٢٩٧٤ سلێمانی، ٦٠١ دهۆك، ٥٠ هەڵەبجە)
مردن ٦٢٣ (١٦٢ هەولێر، ٤٤٥ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٧ی ئاب ٢٠٢٠





ڕیکلام