بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك: كێشەی كەمی دەرمانمان هەیە

  2020-09-03  | 
نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك
فۆتۆ: دەروێش شنگالی
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك رایگەیاند كێشەی كەمی دەرمان لە شارەكە و هەرێمی كوردستانیشدا هەیە، بەڵام كێشەكە نەبووەتە نەبوونی دەرمان.

نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك، رایگەیاند، كەمی دەرمان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان و دهۆكیش هەیە، ئەوە راستەكە كەمی دەرمان هەیە بەڵام نەبوونی دەرمان راست نیە. 

ئەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی و نوێنەری رێكخراوی icu وتیشی، كەمی ئۆكسجینیش لە نەخۆشخانەی بیدارێ كەمێك كێشە هەبووە، بەڵام چارەسەر كراوە و بە پشتیوانی دارایی سەرۆكی حكومە تكە دابینی كردووە. 

ئەو قسانەش لە میانی راگەیاندنی قۆناغی پێنجەمی هاوكاریەكانی ئەو رێكخراوانە بوو بۆ تەندروستی دهۆك كە تیایدا هەموو نەخۆشخانەكان رێكخرایەوە و تیایدا یەكەیەكی چڕی چاودێری بۆ منداڵان كرایەوە كە بڕی 620 هەزار یۆرۆی تێچووە. 


ڕیکلام