لە هێرشێكدا بۆ سەر كۆمپانیایەكی نەوتی شەش پاسەوان كوژران و برینداربوون

  2020-09-14  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لەهێرشێكی چەكداری بۆ سەر كۆمپانیای پاڵاوتنی نەوت پاسەوانێك كوژرا و پێنج پاسەوانی دیكەش برینداربوون.

شەوی رابردوو  ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرشیان كردە سەر پاسەوانانی كۆمپانیای وادی زیئاب كە ئەركیان پاسەوانیكردنی كۆمپانیایەكی نەوتیە. 

 سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپۆلیسی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ئەو كۆمپانیا نەوتیە ناوی كۆمپانیای بەرهەمە و كاری پاڵاوتنی نەوت دەكات، هێرشەكە لە كاتژمێر دووی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە. 

هێرشەكە لەسنوری گوندی گورگەچاڵ  بووە كە دەكەوێتە سەر ڕێگای گشتی كەركوك - هەولێر و لەئەنجامدا پێنج كەس برینداربوون، لەسەروبەندی گواستنەوەی ئەو پێنج بریندارە بۆ نەخۆشخانە جارێكیتر لەڕێگای بۆمبی چێنراوەوە كراونەتە ئامانج و پاسەوانی شەشەمیان گیانی سپاردووە.

سەرچاوەكەی پۆلیس باسی لەوەشكرد ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی هیمداد سوارەیە و تەمەنی ٢٨ساڵە ئەمڕۆ بەخاك سپێردراوە..

كۆمپانیای بەرهەم ئەمە دووەم هێرشە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دەكرێتە سەریان، تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەكان ئاشكرانەبووە ولێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.


ڕیکلام