چۆنیه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌ى داهاتى حكومه‌ت له بانكێكى نێچیرڤان بارزانى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ناوى پڕۆسه‌ى ریفۆرم و چاكسازى له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، پاره‌ى داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى له بانكێكى گه‌وره و به‌ناوبانگى نزیك له نێچیرڤان بارزانى به‌ناوى ئاڕتى بانك ( RT BANK) بۆ بانكى ئه‌هلى عێراقى (National Bank of Iraq) گواستنه‌وه و سه‌رجه‌م هه‌ژماره بانكییه‌كانى خۆشى له‌و بانكه‌دا داخست.
گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى پاره‌ى داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم، به زه‌ڕبه‌یه‌كى گه‌وره‌ى مه‌سرور بارزانى داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كى گرینگى داهاتى نێچیرڤان بارزانی، هه‌نگاوه‌كه‌ى حكومه‌ت ئه‌وه‌ندى په‌یوه‌ندى به ته‌سفیه‌ى حسابه‌وه هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندى به چاكسازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى زیاتر نییه.
دواجار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى یاریده‌ده‌رى ئابوورییه‌كه‌ى دواى چه‌ند مانگێك له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى بانكێكى به‌دیل تاوه‌كو ته‌واوى داهاته‌كانى حكومه‌ت له ئاڕتى بانك كه له‌لایه‌ن (حمه‌یلا گه‌ردى) نزیك له نێچیرڤان بارزانى بارزانى به‌ڕێوه‌ده‌برێت بگوازێته‌وه بۆ بانكى ئه‌هلى عێراقى (National Bank of Iraq)، كه بانكێكى عێراقى- ئوردنى- كوردى هاوبه‌شه سه‌ركه‌وتوو بوو.
گواستنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم و ته‌واوى داهاته‌كان دواى هه‌وڵێكى زۆرى نوسینگه‌ى مه‌سرور بارزانى و دكتۆره رانیه یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى بۆ كاروبارى ئابوورى دێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئامانج له‌و كاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ریفۆرم نه‌بوو، به‌ڵكو وشكردن و بڕینى به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كانى داهاتى گروپى كۆمپانیاكانى سه‌لاحه‌ددین و نێچیرڤان بارزانى بو، چونكه به‌پێى ئه‌و پڕۆپۆزه‌ڵ و داوایانه‌ى كه له لایه‌ن ئاڕتى بانكه‌وه پێشكه‌شكراون به حكومه‌ت، نرخى گۆڕینه‌وه‌ى یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر هه‌زار و 210 دینار بۆ سه‌ره‌وه بووه ( به‌پێى نرخى رۆژانه‌ى بازار ئه‌و نرخه گۆڕنكارى به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام له 210 دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات)، به‌ڵام بانكى ئه‌هلى عێراقى ته‌نها هه‌زار و 205 دینارى پێشكه‌شكردوه. ئه‌گه‌ر به پێى نرخى گۆڕینه‌وه‌ى پاره‌كه بێت كه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه پێشكه‌شكراوه، ده‌بوایه بدرێت به ئاڕتى بانك چونكه نرخێكى زیاترى پێشكه‌ش كردبو.
هه‌رله‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كان له ئاڕتى بانك، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به داخستنى ژماره بانكی ( نه‌وت و داهاتى كاره‌با و سه‌رجه‌م داهاته ناوخۆییه‌كان ) له‌و بانكه و گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ژماره بانكیانه بۆ بانكى ئه‌هلى عێراقى (National Bank of Iraq).
ئێستا پاره‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له بانكى ئه‌هلى عێراقییه، به‌ڵام یه‌كێك له كێشه‌كانى ئه‌و بانكه ئه‌وه‌یه، له‌وانه‌یه نه‌توانێت مانگانه پاره‌ى پێویستى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم كه به دۆلار له وڵاتى ئیماراته‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێمى كوردستان ( مانگانه له نێوان 250- 350 ملیۆن دۆلاره) دابین بكات، چونكه ئه‌و بانكه پاره‌یه‌كى زۆرى نییه و یه‌كێكه له بانكه لاوازه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ئاڕتى بانك یه‌كێك بوو له بانكه گه‌وره‌كان پاره‌ى زۆرێك له وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و كۆمپانیاكان و پاره‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى نزیك له نێچیرڤان له‌و بانكه‌دا خه‌وێنراوه.
له‌باره‌ى فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی بازاری کراوە
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئه‌و مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دین وه‌زاره‌تى دارایى ، به‌پێى قسه‌ى دارایى ئه‌م هه‌نگاوه لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى چه‌ند كێشه‌یه‌كى هه‌یه :
* گۆڕینه‌وه‌ى دۆلار بۆ دینار له ئێستادا ته‌نها بۆ پاره‌ى گومرگ و داهاتى ناوخۆیه، نه‌ك پاره‌ى نه‌وت، كه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن پێیانوایه بۆ داهاتى نه‌وتیشه و ساڵانه له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ چه‌ند بانكێك رۆیشتووه.
* زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كارى پاره گۆڕینه‌وه‌ى ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن صه‌راف مۆڵه‌ته‌كه‌یان له بانكى مه‌ركه‌زى عێراقى به‌سه‌ر چووه ( ژماره‌یان سه‌دان كه‌س ده‌بێت)، بۆیه بۆ ئه‌وان قوڕس ده‌بێت ئه‌و كاره‌یه بكه‌ن.
* وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به په‌سه‌ند نابینێت، چونكه خسته بازارى دۆلار، هۆكارێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى به‌شێك له‌و پاره‌یه بچێته وڵاتى ئێران، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌و سه‌ر وڵاته‌و، بۆیه پێشبینیده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ى هه‌رێم رابگرێت.
*به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م جۆره پاره گۆڕینه‌وه‌یه كێشه بۆ بانكى مه‌ركه‌زى عێراقیش دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌وانیش دژایه‌تى بكه‌ن.
تێبینى/ ئه‌و زانیاریانه‌ى له پێشووتردا بڵاوكرانه‌وه له‌باره‌ى خاوه‌نداریه‌تى ئاڕتى بانك هیچى راستییه‌كى تێدا نه‌بوو، خاوه‌نداریه‌تى ئه‌و بانكه به هه‌ڵه بڵاوكرایه‌وه... كاتى خۆشى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك راستكرده‌وه.