حزبی چەكدارئەوە ئەنجامەكەیەتی( پەكەكە وپارتی بەنمونە)

مەسعود عەبدولخالق

نووسەر و چاودێری سیاسی
  05/11/2020  |    975 جار خوێندراوەتەوە
پیشمەرگەو گەریلا جێی شانازین لەقۆناغی شۆڕش ، بەلام حزبی چەكدار لەقۆناغی شۆڕشیش سەلبی بوە ، ئەو میلەتانەی بەخێرایی فەترەی پارتۆكراسیان بەڕێ كرد ئەوا بینای دەولەتیان كرد ، گەورەترین كۆسپ لەپێش دەولەت دروست كردن حوكمی حزب وچەكداربوونیەتی ،چونكە حزبی چەكدار عەقلیەتی سەركردایەتی وئەندامەكانیشی دەكاتە عەقلیەتێكی چەكدار ، ئەو عەقلیەتە وای كردوە سەركردەی پارتی بلێت من منەتی كەس نازانم لەجیهان!! سەركردەیەكی پەكەكش بلێت ئەگەر ئێمە نەبێت باشوری كوردستان داگیر دەكرێت !!.

هیچ یاسایەك نیە لەو جیهانە پالپشتی حزبی چەكدار بكا لە دەستوری عێراقی(مادەى 9) و لە مادەی (15) له یاسای حیزبە کوردستانیەکانیش ڕێ نادات حیزب چەکدار و میلشیا و پێشمەرگە و ئاسایش و زیندانی ھەبێـت، فەترەی چەكدار بوونی حزبی كوردی درێژەی كێشا بۆیە هیچ ئومێدیك بۆ وەرچەرخان بۆ دەولەت و موئەسەسات وسەروەری یاساو چاكسازی بەدی ناكرێت ، چەكداری ئیستاش زیاتر لە قازانجی داگیر كەرانە چونكە مادام مەیدان بوە مەیدانی چەك ئەوا داگیركەران چەكەكانیان بەتكنۆلۆجیای نوێیە ،كەچی چەكی حزبی كوردی هی 3 سەدە لەوەو پێشە ،بۆیەش تەنها دەتوانێ دژی كورد بەكاری بهێنی ،ئەگینا داعش دێت چەكداری كورد هەلدێ ،حەشد دیت دیسان هەلاتن ، توركیا دێت وهەلاتن... ، كەچی بەهۆی ئەو چەكە ئارامی وئاسایشی كوردستان هەردەم لە ژێر هەڕەشەیە ،حزبی چەكدار هەر ڕۆژەی پشێوی لەگەل لایەكە ،لەنەوەتەكان دەیان ووت :یەكێتی وكێ؟ ئیستا پارتی توشی هەمان دەرد بوەو هەر پشێویەك ببێت دەلێن پارتی وكێ؟

ئەگەر چی چەكداری پەكەكە لە بەشی كوردستانی خۆی شەرعیەتی هەیە لەو قۆناغەی شۆڕش ، نەك بەعاتیفەی ئێمە بەلكو بەدەقی بڕیاڕی نەتەوە یەكگرتوەكان: بڕیاڕی ( 2105 سالى 1965) بڕیاڕی (3314 سالی 1974)، هەتا قەندیلیش جۆرە شەرعیەتێكی هەیە ،بەلام بەهیچ جۆرێك چەكداری و حوكمیان لە باشوری كوردستان یاسایی نابێت مەگەر دەسەلاتی شەرعی كوردستان ڕێی پێبدا (لە چوارچێوەی هاریكاری پارچەكانی كوردستان لەگەل یەكتر) ،ئەگەر عەقلیەتی نیشتمانی جێگەی عەقلیەتی چەكداری بگرتابوایە ئەوا لەئیستادا لەجیاتی براكوژی ئەوا حزبە چەكدارەكان لە چوارچێوەی دامەزراوەیەكی شەرعی دژی داگیركەران دەجەنگان نەك خۆبەخۆ .


هەمو كورد بەو وێنەیە دلخۆشە هەمو كوردیش بەشەڕیان دلتەنگە
زیاتر