حکومەت و حکومڕانی بەتەمای خوای

سەرتیپ جەوهەر

رۆژنامەنووس
  23/11/2020  |    1072 جار خوێندراوەتەوە

تایٔێستا دیار نییە بەغدا موچەکەمان بۆ دەنێرێت یان نا، بەڵام بەپێی مەنتقی سیاسی وھەوڵی چەند کەس و لایەنێک لە کوردستان و بەغدا، پێدەچێت حیلە شەرعیەک بکرێت و موچەیەکمان بۆ بنێرن. دوو چیرۆک ھەیە، یەکەمیان بەغدا دوو موچەی (٣٢٠ ملیار)ی مانگی شەش و حەوتی رابردووی ھەرێمی نەناردووەو  یٔێستا بەو ناوەوە موچەیەک بنێرێت. یاخود لەسەر بنەمای یٔەو رێککەوتنەی لەمانگی یٔابی رابردوو لەگەڵ ھەرێم کرا کە بەغدا سێ موچەی دیکە بۆ ھەرێم بنێرێت و تایٔێستا دووانی ناردووەو یەکێکیان ماوەو لەژێر یٔەو ناوەوە موچەیەکمان بۆ بنێرن.

یٔێستا یٔێمە قسەمان لەسەر ناردنی ئەو موچەیە نییە کەبڕیارە بنێردرێت و ھەموو موچەخۆرانی کوردستان بەدیارییەوە "سۆزگ" بوون، بەڵکو قسەمان لەسەر چارەنوسی یٔەم میللەتەیە کە تایٔێستا نەک ساڵی داھاتوو بەڵکو چارەنوسی مانگێکی دیکەمان لێ دیار نییە! نەحکومڕانی و نە ژیانی سیاسی بەمشێوەیەی یٔێستای ھەرێم، ناکرێت و ناتوانێت بەردەوام بێت. یٔەم حکومەت و حکومڕانییەی یٔێستا گرەو لەسەر پلانی ستراتیژیی و پلانی درێژخایەنی ١٠ ساڵ یان ٢٥ ساڵە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی یٔابوریی و توانای مرۆیی نییە. بەڵکو یٔێستا، بۆ بەردەوام بوونی، گرەو لەسەر ناردنی تەنھا یەک موچەی دیکە دەکات لەلایەن بەغدا، تا بگەنە سەری ساڵ! دواتریش کورد وتەنی "بەتەمای خوای".

تەنھا بەر لە سێ ساڵ لە میدیاکان و سۆشیال میدیا پرسیاریان لەخەڵک دەکرد یٔەگەر پاسپۆرتی کوردستانت وەرگرت یەکەم سەفەر بۆ کام وڵات دەیکەیت! پەیمانی مانگانەی فرۆشی نەوت و موچەی کابانی ماڵ و سەفەرو سیاحەتیشیان بەخەڵک دەدا، کەچی یٔێستا دەیانەوێ بەزۆر بگەڕێینەوە بەغدا، ببینەوە عیراقی، بەڵام بەغدا مەرجی ھەیە.

دەرکەوت یٔێمە نەک پلانمان نییەو نەبووە، بەڵکو یٔەم دەستەبژێرە سیاسیەی یٔێستا، یٔەم وڵاتەیان گەیاندۆتە تۆنێلێکی رەش و ناتوانرێت پێشبینی تەنھا رۆژێکیش بکرێت! یٔەم وڵاتە، سەرزەمین و ژێرزەمینی فرۆشراوەو لەدەست یٔێمە دەرچووە! یٔێستا خۆمان دەخیلی عیراق کردووە، بەڵام یٔەم دەخالەتە باجێکی گەورە دەوێ.

سەیرکەن، دۆخی سیاسی کوردستان چەند یٔاڵۆزکاوە. نەک لایەنەکانی یٔۆپۆزسیۆن، بەڵکو پارتی و یەکێتیی کە پێکھێنەری سەرەکی یٔەم حکومەتەن ناتوانن کۆببنەوەو لانیکەم گرفتی یٔەم کابینەیە چارەبکەن! دەتوانین بڵێین پەرلەمان لەکارکەوتووەو توانای قانون دەرکردن و بڕیاردەرکردنی تەواو لاواز بووە. پەیوەندی نێوان پارتی و پەکەکە لەدۆخێکی یٔاڵۆزەو یٔەگەری پێکدادان بەدوور ناگیرێت. جەندرمەو سوپای تورک دەیان کیلۆمەتر ھاتوونەتە ناو خاکی کوردستان و وەک باکوری قوبرس مامەڵەی لەگەڵ دەکەن!

بەڕوانین لەکۆی بارودۆخەکە، بۆمان دەردەکەوێت یٔەم حکومەت و حکومڕانییەی ھەیە، زادەی پلانڕێژیی و بەرنامەدانان نییە، بەڵکو "بەتەمای خوای" بەڕێوە دەچێت. کەوایە با ھەموومان دەستبەرزبکەینەوە، دوعای خێر بۆ یٔەم حکومەت و حکومڕانییە بکەین.
زیاتر