ئەگەر بەرپرسانی حزبیی و حکومیی و پەرلەمانتار گوزارشت لە رای گۆڕان نەکەن ئەی کێن ئەوانەی گوزاشت دەکەن؟ مەگەر حزب بێجگە لە بەرپرسیی حزبی و حکومی و پەرلەمانی چیتری هەیە و ئێمە نەمان زانیوە؟ !
ئەوانە گوزارشت لە رای راستەقینە و رەسەنی گۆڕان دەکەن کە هێشتا لە سەنگەری داکۆکیکردندان لە خەڵک و شەقام نەک ئەو گروپە کەمینەیەی کە بۆتە بەشێک لە دەسەڵات .
پاشان گۆڕان بە حساب دامەزراوەی هەیە جا خانە بێ یان جڤاتەکان یان فراکسێۆن، کەس بۆی نیە بە رەهایی بەناوی گۆڕانەوە بەیاننامە دەربکا، دەتوانن بەناوی خانەی راپەراندن یان جڤاتی نیشتیمانیی یان جڤاتی گشتیی دوای رەزامەندی ئەندامەکانیی بەیاننامە دەربکەن بەڵام بە رەهایی بەناوی گۆڕانەوە قسەکردن لەداردانی دەستوری ناوخۆیی گۆڕانە کە دەمێکە وەلا نراوە .
باشتر وایە ڕون بێ کێیە یان چ دامەزراوەیەکە دەیەوێ پاکانە بۆ دەسەڵات بکا ؟! قسەکردن بەناوی هەمو بزوتنەوەی گۆڕانەوە رەتکراوە و بێ بایەخە .
ئێمە داکۆکیکردن لە خواست و داوا رەواکانی شەقام بە ئەرکیی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیکرن دەزانین و لەو پێناوەشدا بەرپرسیارێتی دەنگی گۆرانخوازان و خەڵکی کوردستانمان لەئەستۆ گرتوە و لەو داکۆکیکردنەش بەردەوام دەبین .