هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد لاواز بووە ؟

  20/08/2024  |    1367 جار خوێندراوەتەوە

هەستی نەتەوەیی یەکێکە لە بنەماکانی هەر میللەتێک، گەر بیەوێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببێتەوە، بە تایبەت لای گەنجەکان، دەتوانین بڵێین کە ئینتیمای نەتەوەیی، هەستی تاکە بەرامبەر دەوروبەری، واتە هەر مرۆڤێک بە شوێنێکەوە پەیوەستە، بە جۆرێک کە دەبێتە بەشێک لەو شوێنە، هەر ئەو جێگەیەشە کە دەربڕ و نیشاندەری ئەو مرۆڤەیە، لە بەرامبەریشدا، کات چەندێتی و چۆنێتی پەیوەستبوونی ئەو بەو شوێنەوە دیاری دەکات، ئەو شوێنەش نیشتیمانە و ئینتیمای نیشتیمانی لای ئەو تاکە دەخوڵقێت
مرۆڤ به‌ خۆڕسكی جۆرێك له‌ ئینتیمای هه‌یه‌ بۆ خێزان‌ و ئه‌و ڕووبه‌ره‌ جوگرافیه‌ى كه‌ تێیدا له‌ دایك بووه ‌‌و منداڵی تێدا به‌سه‌ربردووه‌، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ ئینتیمایه‌ بابه‌تێكی سروشتی كاڵه ‌و له‌ چوارچێوه‌ی غه‌ریزه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ئاستی هۆشیاریه‌وه ‌‌و به‌ زاره‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێی ده‌وترێت ئینتیمای كاڵ یان سروشتی، كه‌ ده‌شێ زینده‌وه‌رانی تریش هه‌مان جۆره‌ ئینتیمایان هه‌بێت، به‌ڵام ئینتیما به‌ چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌می هۆشیاری‌، هزر، تێڕامان، هه‌ڵوێست‌ و جیهانبینییه‌، ئینتیما بنه‌مایه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌س ‌و ڕۆڵی دیاریش ده‌بینێ له‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ڕه‌فتار و كرده‌وه ‌و جوڵه‌ى تاكه‌كاندا

هەستی نەتەوایەتی لای کورد چۆنە؟
کورد وەکو نەتەوە لەمێژە پێکەوە لەسەر خاکێک، بەزمانێکی هاوبەشی کوردی لەگەڵ مێژوویەکی هاوبەش و بەسروشت و فۆلکلۆرێکی میللی هاوبەش و کۆمەڵێک بەهای کۆمەڵایەتی و پێکهاتەیەکی هاوبەشی هزری و سایکۆلۆجی پێکەوە دەژین و پێکەوە وەکو نەتەوە، بەخوێن و دەمار و نەژاد بەستراونەتەوە و لەخۆشی و ناخۆشیەکاندا، لەجەنگ و ئاشتیدا، هاوبەش بوون، ئەوە بەرلەوەی هەستی نەتەوەیی بە واتا و فەلسەفە هاوچەرخەکەی سەرهەڵبدات و گەشەبکات، بەو شێوەیە نەتەوەی کورد لەگەڵ گزنگی خۆری بەرەبەيانی مێژوودا، لە پارێزگاری لە زمان و خوێن و نەتەوە و کولتوور و دابونەریتی کوردانەی خۆی کردووە و زۆرێک لە کیانەکانی خۆی لەسەر بنەمای نەتەوایەتی دامەزراندووە و کورد بەوپەڕی بوێری و دلێرییەوە بەرامبەر داگیرکاران بەرگری کردووە و لە چیاکان خۆی قایم کردووە و شەڕی دوژمنی کردووە.
هەرسێ نەتەوەی خاوەن دەوڵەتی وەک (فارس و عەرەب و تورک)، دژایەتی نەتەوەی کوردیان کردووە و هەمیشە ویستویانە ئەو هەستە لای تاکی کورد بسڕنەوە کاریگەری خراپ و نەرێنیان هەبووە، لە دوو ڕێگەوە ویستویانە، هەستی نەتەوایەتی کورد، خامۆش بکەن و کوردبوونی کورد بە واتا ڕاستەقینەکەی لەناوبەرن، یەکەم لە ڕێگەی ترس و تیرۆر و تۆقاندن و دووەم لە ڕێگەی پیاوە ئایینیەکان و ئەو دوژمنانەی چەندە ئایینیان بۆ خزمەتی نەتەوەیی خۆیان و لەپێناو بڵاوکردنەوە و زاڵکردنی کولتوور و زمان و دابونەریتی خۆیان بەکارهێنا، کوردیش هێندە بۆ دژایەتی خۆی، زمان و کولتوور و هەموو شتێکی خۆی پێ وێران کرد.
 
نامۆ بوونی هەستی نەتەوایەتی لە باشووری کوردستاندەگەرێتەوە سەر چی هۆکارێک؟ 
کوردەکان هەمیشە ڕووبەڕووی هەر هێرشێک بوونەتەوە کە لەسەر نەتەوەکەیان و سڕینەوەی هەستی نەتەوایەتییان هەبووە بەڵام کاتێک باس لە هەستی نەتەوایەتی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەکەین لە ئێستادا، ڕەنگە ڕەشبین بین، چونکە چەندین هۆکار هەیە کە وایکردووە نەوەکان لەم سەردەمەدا هەستی نەتەوایەتیان لا کاڵ بێتەوە، هۆکاری سەرەکی حزبە سیاسیەکانە کە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتیان گەیشتووەتە ئاستێک ئەو هەستە لای تاک بە تاکی کورد بەتایبەت نەوەی ئێستا بەرەو لاواز بوون ببەن لە بیرەوەریاندا بیسڕنەوە، چونکە زۆر لە حزبەکان لە جێی ئەوەی نەوەی سەردەم بە هەست و خۆشەویستی کوردستان گۆش بکەن بە کارە قیزەون و خۆفرۆشتنیان بە داگیرکەرانی کوردستان وادەکەن ئەوەی هەشیانە و دڵسۆزی و هەستی نەتەوەی و نیشتیمانیان بسڕنەوە.
 
هێرشی داگیرکەران کاریگەری چییە لەسەر لاواز بوونی هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد ؟ 
چڕبوونی هێرشەکانی داگیرکەر لە لایەک و لاوازبوونی هەڵوێستی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی باشوری کوردستان لە لایەکیترەوە پێمان دەڵێت هەستی نەتەوایەتی کاڵ بووەتەوە و ئەم نەمانی هەستی نەتەوایەتییە شۆڕ بووەتەوە بۆ ناو خەڵکی بشووری کوردستانیش، ڕۆژانە هێرش هەیە و تەنها ژمارەیەکی کەم هەڵوێستیان لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییانە هەیە، هەربۆیە هەردوو دەوڵەتی ئێران و تورک ئەم هەلەیان قۆستووەتەوە و دەستدرێژی زیاتر دەکەن.
 
بینینی یەو هەڵاواردنە تاک تووشی خۆ بەکەم زانین دەکا یان بەرەنگاری ئەو دۆخە دەبێتەوە؟ 
هەر دوو ئەنجامی هەیە، کاتێک بەشێک لە نەتەوەی ژێر دەست تەسلیم دەبێت، ئەوا تووشی خۆ بە کەم زانین دەبێت ئەو بەشەش کە تەسلیم نابێت بەرەنگاری دەبێتەوە. لێرەدا نەتەوە باڵادەست ئامرازەکانی بەردەستی بەپێی ڕێژەکان دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە ساڵەکانی شەستی هەتاویدا لەبەر ئەوەی کە ڕێژەی بەرەنگاری زۆر بوو، سەرکوتی نیزامی بوو، دواتر لە ساڵەکانی هەشتا کرایە فکر و پەروەردە.
 
سەرکوتی نیزامی کە زۆریش کاریگەر بووە. لە یەکەم قۆناغدادائەگەری توانەوە هەیە، بۆ ئێمە کە سیستەممان نییە بۆڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی پەروەردەی سەردەست، ڕێگەچارەچیە؟
رێگا چارە ئەوەیە کە هەستی نەتەوەیی لە یەکەم هەنگاو لە ئاستی ڕۆشنبیری بکەینە بیر و دواتر بە جمگەکانی کۆمەڵگا شۆڕی بکەینەوە، هەتا ئەو ئاستە کە سیستەمی نەتەوەی باڵادەست دەبیتە ئامرازێک تەنها بۆ فێربوون نەک بیرکردنەوە و سیاسەت کردن.
کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات هەستی نەتەوایەتی لەلای تاکی کورد لەناوبرد
واتای کوردبوون، ڕەهەندەکانی کوردبوون و کێشەی هەر کامیانچۆن ڕاڤە دەکرێ؟
کوردبوون لەم ڕوانگەیەوە ڕەگێکی جیاواز پەیدا دەکات لەوەی کە تا ئێستا ئێمە لە کتێبەکانی نەتەوەی باڵادەست دەیبینین.
واتە خوێندنەوەیێکی کوردانە لای تاکی کورد؟
لێرەدا شوناسی کوردبوون بە هەموو رەهەندە زمانی و مێژوویی و جوگرافیاییەوە فۆرم پەیدا دەکا و بە تەواوی لە نەتەوەی باڵادەست دادەبڕێت. بەڵێ خوێندنەوەیەکی کوردانە بۆ بوونی کورد، بۆ بوونێک کە شوناس سازە. بۆ نموونە یەکەم پرسیار ئەمەیە من کوردم یا ئێرانی ئەگەر ئێرانیم بە چ مانایەک؟ مێژوویی یا دەوڵەت نەتەوەی ئێرانی. ڕەنگە لە مانای مێژوویی ئێمە هاوبەشی زۆرمان هەبێت بەڵام لە دەوڵەت – نەتەوە نیمانە. بۆ نموونە لە بواری مێژووییەوە ڕێچکەی مێژوویی کورد و گەشەکردنی کۆمەڵایەتییەکەی جیاوازە. بۆ نموونە، ئەو فۆرمە سیاسیانەی ئێمەلە سەد ساڵی رابردوودا کارمان پێکردووە، زۆر پێشکەوتووتر بوون لە فۆرمە سیاسییەکانی ئێران، بۆیە بۆ دەبێت ئێمە خۆمان نەبینین و تەسلیمی فۆرمی دواکەوتووتر بین.
لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کوردەکان بۆ خۆپاراستن بەرەو دەرەوەی وڵات بۆ وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان دەکرد، ئێستا ئەو دیمەنانە دووبارە دەبنەوە، بەڵام ئەمجارە خەڵک لەتاو دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان و سیاسییەکان لە وڵات هەڵدێن، نەوەی ئێستا لە جێی ئەوەی نیشتمانەکەیان خۆشبوێت، دێن ڕێگای هات و نەهات دەگرنەبەر و نیشتمان جێدەهێڵن، ئەمەی ڕوودەدات مەترسیدارە و داهاتووی کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات.
هەستی نەتەوایەتی هەبێ ئەوسا پرسیارێکیتر دەخوڵقێ، ئەویشئەوەیە کە ئایا “نەتەوە” واتایەکیتری پێ بڕاوە؟
نووسەران لە سەر ئەو باوەڕەیە کە لە سەدەیڕابووردوودا واتای گەلێک بابەت گۆڕانکاری بەسەراهاتووە بەڵام زۆر دەگمەنە پێوەندی ناوبەینهەستی نەتەوایەتی و واتای نەتەوە گۆڕانکاریبەسەرا هاتبێ. هۆکارەکەی ئەوەیە کە گۆڕانکاریلەو شێوازە پێویستی بە ئاڵوگۆڕ لە بنەمایکۆمەڵگادا هەیە، گۆڕانکاری لە گشت بوارێکدا. بەچەشنێک کە کۆمەڵگای کوردەواری هەنگاو بەهەنگاو لە کۆمەڵگای سەرمایەداری نزیک بکاتەوە. ئاڵوگۆڕی لەو چەشنە، پێوەندی تاک دەگەڵکەرەستەی بەرهەم هێنان و “کەرەستەی ڕابواردن” بەرەو پێش؟ دەگۆڕێ. لە کوردستانی ئەمڕۆدا چئاڵوگۆڕێکی بەرەو پێش لە سەر پێوەندی تاکدەگەڵ کەرەستەی بەرهەم هێنان و کەرەستەیڕابواردن پێک نەهاتووە. بە پێچەوانە پێوەندی تاکدەگەڵ کەرەستەی بەرهەم هێنان و کەرەستەیڕابواردن بەرەو پاش وەرچەرخاوە! سەیرە؟!! کەواتە، بە کوورتی دەتوانین بوێژین کە واتاینەتەوە لە ماوەی سەدەی بووریدا، گۆرانکاریبەسەرا نەهاتووە
 
هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کۆمەلگا چۆنە ؟
هەروەک چۆن تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ بەردەوامی ژیانیان پێویستییان بە کۆمەڵبوون و دواتر کۆمەڵگە هەیە، بە هەمان شێوەش کۆمەڵگە پێویستی بە تاکەکانی هەیە، هەربۆیە لە ڕێگەی دامودەزگا فەرمی و نافەرمییەکانییەوە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانیان لە گشت کەرتە سەرەکییەکان دەکەن، لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک ئەرک و ڕۆڵ دەخاتە ئەستۆیان. جا کاتێک ئەندامان هەست دەکەن لە بەرامبەر ئەو ئەرکانەی ئەنجامی دەدەن، ئەو مافانەیش لە قاڵبی خزمەتگوزاریدا وەردەگرن کە دواجار خۆشگوزەرانییان بۆ دەستەبەر دەکات، بەدڵنیایییەوە خۆشەویستی و ئینتیمایان بۆ کۆمەڵگە و نەتەوەکەیان بەهێز دەبێت، بەپێچەوانەشەوە، ناکرێت چاوەڕوانی بەردەوامی و مانەوەی ئەو هەستە بکرێت لایان. 
 لەو کاتانەی کە ئەوان بەردەوام لە گێژاویکارەسات و قه‌یرانەکاندا بن، بەردەوام پشکیان نەبێت لەو خزمەتگوزارییانەی کە چاوەڕێی دەکەن، لەم بارودۆخەدا ئەوانیش نیشتمان و نەتەوەکەیان بێئومێد دەکەن لەو هەستە بۆ ماوەییەی کە پێی دەوترێت ئینتیمای نیشتمانی، بە کاڵبوونەوەی ئەم هەستەش نەتەوە و کۆمەڵگە، زیانی گەورەیان بەر دەکەوێت.
بۆ ئەوەی ئینتیمای نیشتمانی هەمیشە زیندوو و چالاك بێت، پێویست ناكات دەسەڵات و سیاسییەكان خۆیان سەرقاڵی ئەوە بكەن، خەڵک چۆن عاشقی نیشتمان و نەتەوە و جوگرافیاكەی بن، بەڵكو ئیشی دەوڵەت دۆزینەوەی میكانیزمی دروست و بنچینەییە بۆ ئەوەی هەستی نیشتمانی گەشە بكات، دەسەڵات دەبێت کارکەر و خزمەتکەر بێت بۆ ئەوەی تاک لە نیشتیمانەکەیدا بژی، نەک پەیوەست بکرێن بە وڵاتانی جیاواز لە نەتەوەی خۆیان.
 
دەرئەنجام
* لە کۆتایی راپۆرتەکەم دا گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کەوا ئەم بابەتە یەکێکە لە بابەتە گرینگەکان پێویستە لە قۆناغەکانی خوێندن دا بخوێندرێت و پەرەی پێ بدرێت تاكو خوێندکارەکان بتوانین زانیاری تەواویان هەبێت لەسەر ئەو بابەتە و بۆ ئەوەی بتوانێت لە داهاتوودا توێژینەوە لەسەر ئەو بابەتە بکەن 
* کورد وەکو نەتەوە لەمێژە پێکەوە لەسەر خاکێک، بەزمانێکی هاوبەشی کوردی لەگەڵ مێژوویەکی هاوبەش و بەسروشت و فۆلکلۆرێکی میللی هاوبەش و کۆمەڵێک بەهای کۆمەڵایەتی و پێکهاتەیەکی هاوبەشی هزری و سایکۆلۆجی پێکەوە دەژین و پێکەوە وەکو نەتەوە، بەخوێن و دەمار و نەژاد بەستراونەتەوە و لەخۆشی و ناخۆشیەکاندا، لەجەنگ و ئاشتیدا، هاوبەش بوون..

زیاتر