هەر دەققەیەکی پەرلەمان لەسەر خەڵک ٣٣ هەزار دۆلار کەوتووە
06/08/2020
|
2001 جار خوێندراوەتەوە
هەر دەققەیەکی پەرلەمان لەسەر خەڵک ٣٣ هەزار دۆلار واتە سێ دەفتەرو کسور کەوتوە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لەوکاتەوەی عێراقی موفلیس پارەی نەناردوە.
ئەم حوکمەتی هەرێمە یاسای بودجەی نیەو بە هەڕەمەکی یان بە ڕەشۆکی پارە خەرج دەکات ، کەس نازانێ چەندی دەسکەوتوەو چەندی خەرج کردوە، وێنەی حوکمەتی وا لەسەدەکانی ناوەڕاستیشدا نەبوە.
بۆیە دەبێ بەناچاری پشت بە دوا یاسای بودجە ببەستین کە ھی ساڵی ٢٠١٣ ەیە ، بودجەی پەرلەمان لە بودجەی گشتی لەو ساڵەدا ٥٥ ملیار بوە ، واتە نزیکەی 50 ملێۆن دۆلار
جا نازانم موچەو دەرماڵەی پەرلەمان و پاسەوانەکانیشی لەگەلدایە یان نا ؟
لەم خولەی پەرلەمان لە سەدو پەنجا رۆژدا پەرلەمان تەقریبەن ١٠ کاتژمێر کەمتریش کۆبونەوەی کردوە واتە ٦٠٠ دەقیقە.
بودجەی سەدو پەنجا رۆژە کە دەکاتە 5 مانگ لەو پەنجا ملێۆن دۆلارە تەقریبەن ٢٠ ملێۆن دۆلارە
٢٠ ملێۆن دۆلار دابەشی شەشسەد دەکاتە نزیکەی ٣٣ ھەزار دۆلار بۆ یەک خولەک
ئەوە ھەروا بەسەرپێیی و لانی کەمەوە حیساب کراوە.
|