رژێمەکەی ئەسەد دوای ٥٣ ساڵ لە فەرمانڕەوایەتی کۆتایی پێهات وپەیکەریان کەوتە ژێر پێی خەڵکی ستەملێکراوی سوریا، لەم نێوەندەدا سوریا بە ئەرزی واقیع دابەشی سێ لایەن بووە، کورد، ئۆپۆزسیۆنی بەناو سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن، دەستەی تەحریری شام کە بەرەی نوسرەی کۆنن و سەر بەقاعیدەن، کە ئەوان بە کردەر رژێیان رووخاند،ئەوان ئێستا تارادەیەک گۆڕان لە گوتار و بۆچوونەکانیاندا هەیە و هەر زوو لەسەر زاری محەمەد جۆلانی رابەریانەوە بە جیهانیان گوت کە ئەوان بەرەی نوسرەی کۆنن نین،بەڵام ئەوەی وەک کورد لای ئێمە جێگای بایەخە داهاتووی رۆژاڤای کوردستانە.
دەبێت ئێمە دان بەو راستییەدا بنێین کە شەڕی کۆنترۆڵکردنی دیمەشق چاوەڕوان نەکراو بوو، پەیوەندیشی زیاتر بە هاوکێشە نێودەوڵەتیی و رووداوەکانی جەنگی غەزە و لوبنان و ئۆکراینەوە هەبوو، چونکە ئەم رووداوانە وایکرد ئەسەد بروخێت، ئەگەر نا ئەسەد گەڕابووە وە نێو گۆِروپانی سیاسی و هەمووان پەیوەندییان لەگەڵ ئاسایی دەکردەوە، بۆیە لێکدانەوەمان بۆ رۆژاڤا دەبێت لەسەر بنەمای هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان بێت،ئەگەر نا دەکەوینە هەڵەوە.
کورد ئێستا لەسەدە٤٠ی خاکی سوریای بەدەستەوەیە، بەڵکو دوای ئازادکردنی قامیشلۆ و بەشەکانی دیکە زیادی کردووە،بەڵام ئەمە رووبەرێکی ئاسایی نیە،بەڵکو دڵی سوریایە، چونکە لەسەدە ٩٠ی نەوت و غازی سوریا لەژێر دەستی کوردایە، لەرووی کشتوکاڵییەوە بەپیتە و لە جیۆپۆلۆتیکدا هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا کە بە دڵی جیهان ناسراوە، دیمەشق و تاران بو رێرەوی کوردا تێدەپەڕن،ئێستا کورد ئەبولکەمالی بەدەستەوەیە کە دەروازەی هاریکاری گروپە چەکدارەکان بوو،ئەم شوێنە ستراتیژە بۆ کورد چەندە هەلە ئەوەندەش مەترسییە، بەتایبەت لایەنی تورکی کێشەی گەورەی لەسەری هەیە،بۆیە ئەگەر کورد بتوانێت لە هاوکێشەی داهاتووی سوریادا بەرگری لەم خاکەی خۆی بکات،ئەوا براوەی سەرەکی دەبێت، چەند ئاماژەیەکیش بۆ خۆشحاڵی کورد هەیە،لەوانە:
یەکەم: لە بنەمادا نەیارەکانی کورد کە روسیا و تورکیا و ئێران و گروپە شیعەکانی وەک حزبوڵا و بەرەی مقاوەمەن ئێستا لاوازن، هەر لاوازی ئەوانیش بوو ئەسەد رووخاند.
دووەم: کورد کەوتۆتە نێو نەخشەی داودی ئیسرائیل، کە لە ٢٠١٦وە بە ئاشکرا ئیسرائیل کاری بۆ دەکات و دەیەوێت مەترسییەکان لەخۆی دووربخاتەوە و وڵاتە دژەکانیشی لاواز و دابەش بکات، لەبەرامبەریشدا کەمەنەتەوەییەکانی وەک کورد و ئەزەر بهێنرێنە پێشەوە، ئەم نەخشەیە لە رووباری نیلەوە بۆ فوراتی عێراق درێژ دەبێتەوە، لەسەر ئاڵای ئیسرائیل هەردوو روبارەکە هەیە و هەمووی خاکی ئیسرائیلە،کە لێرەدا خاک بە واتای هاوپەیمان دێت نەک خاکی راستەقینە.
سێیەم: کورد لە رۆژاڤا زۆر لۆژیکانە مامەڵە دەکات و خاوەن هێزێکی تۆکمەیە و لە ناوخۆی سوریا و بۆ جیهان خۆی سەلماندووە، مەزڵوم عەبدیش زۆر وورد و سیاسییە و دەتوانێت لەم هاوکێشەیەدا جێگای خۆی بکاتەوە.
چو