چ ڕۆژگارێکی خەمناکە..

رێبین هەردی

نووسەر
  10/11/2020  |    728 جار خوێندراوەتەوە

رۆژانە ئازیزان لەدەست دەدەین بە دیار حەسرەتی نەمانیەوە دۆش دادەمێنین. ئەم ماوەیە پڕ گریانم بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی لەدەستیان دەدەین.. چ رۆژگارێکی ناخۆش و غەمگینە.. لە شاخەوە دەمناسی بەس نزیکبونەوەم لێی لە دوای ڕاپەڕینەوە دەستی پێکرد.

بیرمە هیچ وتارێکم نەنوسیوە کە ئەوسا زۆریشیان لە کوردستانی نوێ بڵاودەکرایەوە دەستخۆشی لێ نەکردبم.. ئەو تەنانەت هەموو چاوپێکەوتن و دیدارەکانی خۆم و هاوڕێکانمی دەبینی و هانی دەداین بەردەوام بین. خۆشی بەبەردەوام کەسێکی ڕەخنەگر و ناڕازی مایەوە و لەسەر هەلوێستەکانیشی زۆر شتی بەجێهێشت کە هەندێک کەس لە پێناویدا تەنانەت ئامادەن بکوژن.

پیاوێک بوو خەونی هەبوو،،مەبدەئی هەبوو، کەرامەت و شەخسیەتی هەبوو کە ئامادە نەبوو لە پێناوی هیچ شتێکدا دەستبەرداری بێت.. مرۆڤێک بوو بە هەموو مانایەک پڕ لە هەڵوێست و ئەدەب و ئەخلاقی بەرز. زۆر لەدەستدانی خەمێکی گەورەیە بۆ هەموومان..وەک ئەوەی قەلایەکمان لێ رووخا بێت، پشتێکی گەورەمان لە دەستدابێت، دەنگێکی ئازا و جوامێرمان لەدەست دابێت.

پڕ گریانم بۆ تۆ کاکە قادری ئازیز..زۆر زوو بەجێت هێشتین..ماڵ ئاوا و خوات لەگەل..چ ژیانێکی سەربەرزانە ژیایت و چ مردنێکی زوو و خەمناکیش..بۆ هەمیشە لە یادی هەمووماندا دەمێبیت..رۆحت شاد مرۆڤە پر ئەخلاق و هەڵوێستی وڵاتەکەم.


زیاتر