دوو جار پارتی بەڕەسمی لێدوانی کادرەکانی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە

کاوە شێخ عەبدوڵا

ڕۆژنامەنووس
  09/07/2023  |    1291 جار خوێندراوەتەوە
لەم مانگەدا، ئەوە دوو جار پارتی بەڕەسمی لێدوانی کادرەکانی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە کە قسەکانیان قسەی شەخسیین نەک حزبیی!
جارێکیان ئەوەی بەغدابوو کە کادرێکیان قسەی بە  مالیکی وتبوو، ئەوەی ئەمڕۆش کە سالار عوسمان وتبووی دەبێ یەکێتی بزانێ کە حەجم و قەبارەی جارانی نەماوە. بەو مانایە کە ئیتر پارتی حسابی حەجمەکەی جارانی بۆ ناکات.

کەچی مەکتەبی سیاسییەکەیان وتی قسەی شەخسییە. خۆ ئەگەر مالیکی و یەکێتی بەو لێدوانانە توڕە نەبوونایە، بەدڵنیاییەوە پارتی نەیدەوت قسەی شەخسین.

ئێستا دەردەکەوێ ئەم حزبەش توشی بێ شیرازەیی بووەو باڵێکیان کە خەڵکی دەمشڕ و قسە فڕێدەریان زۆرە و بۆ هەموو قۆناغێک قسەی تێکدەرانە دەکەن. بوونەتە بەڵا بۆ مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان.

لەناو پارتیدا هیچ شتێک نییە ناوی بۆچوونی شەخسیبێ، کەچی ئەمە دوو جارە کادرەکانیان خۆیان بەدرۆ دەخەنەوەو وا وەسفی دەکەن کادرەکانیان قسەی شەخسیی دەکەن نەک حزبیی!
زیاتر