حکومەت و سەروپێ !

ئارێز عەبدوڵا

نوسەر و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
  15/01/2021  |    6109 جار خوێندراوەتەوە

سەروپێ، پاچە يان گيپە  خواردنێکی کوردەواری چەور و بە تامە، دەگوترێ يەك خواردنە بە حەوت تام، بۆيە هەڕمێنێکی زۆری لەسەرە و بەيانيان بەرناکەوێ، بە تايبەت لە هەولێر !

خواردنێك ئەوە بهێنێ  بەيانيان زوو زوو  بۆ فرياکەوتنی لە خەو هەستی دايك و باوك، مناڵ و هاوسەرەکەت لە  پرخەی خەو بە جێبێلی و بەرەو چێشتخانە رابکەی دواتريش خۆشی لە گێڕانەوەی تام و لەزەتەکانی بۆ کەسوکار ببينی، کەچی بچيتە سەر هەواری خالی چۆن شێت و هار نابی !

تۆ وەرە سەروپێت لە دەست بچێ، چەکت لە شان بێ و دەستانيش بە خۆتدا شۆڕ بکەيتەوە، ئەرێ ئەوە دەبێ؟

نا، نابێ خۆ چەکت هەر بۆ کەشخەيی هەڵنەگرتوە!.. بۆيە  پێويستە بەکاری بێنی !

دوای روداوی سەروپێی ئەمڕۆ بەيانی شاری هەولێر داوا لە حکومەت دەکەم

سەرەپێخانە زياد بکا يان چەك لەشانی سەروپێخۆرەکان داماڵێ !

 ئەی ئەو حکومەتەی هەمووشتێکت لا  ئاساييە تەنيا خۆ گۆڕين يان گۆڕينی خۆت نەبێ،  ئايا تۆ نازانی بێ سەروپێی رەگێکی لە هاريە !؟


زیاتر