بەهۆی کۆرۆناوە ئێران گەشتی ئاسمانی بۆ 15 وڵات راگرت

  2021-04-28  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتی ئاسمانی بۆ ١٥ وڵات راگرت یەکێک لەوانە عێراقە.

محەمەد حەەسن زەینبەخش وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ڕاگەیاندووە، لیژنەی نیشتیمانی بۆ رووبەڕبوونەوەی کۆرۆنا وڵاتەکانی پۆلێنکردووەن بە گوێریە تایبەت و زۆر مەترسیدار، لەڕووی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تیایاندا.

بە گوێرەی بڕیارەکەش ئەو وڵاتانەی بە تایبەت ناوبراون، گەشتکردنیان بۆ قەدەغە دەکریت، ئەو وڵاتانەش کە زۆر مەترسیدارن، پابەندبوونی تووندتۆڵ پەیڕەو دەکرێت بە پرۆتۆکۆلە تایبەتەکانەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتی ئێستادا و بەگوێرەی ڕێنماییەکانی لیژنەی نیشتیمانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، ٤٢ وڵات خراونەتە ڕیزبەندی تایبەت و مەترسیدارەوە بۆ ئێران ، هەروەها ١٥ وڵات مەترسی تایبەتن و ٢٧ وڵاتایش بە بارودۆخی زۆر مەترسیدار ڕیزبەند کراون.

بە گوێرەی وتەکانی وتەبێژی ڕیکخراوی فرۆکەوانی مەدەنی ئێران لە ئێستادا هیچ گەشتێکی ئاسمانی نییە، بۆ هیندستان و پاکستان و بەرازیل و فەرەنسا و بوتسوانا و عێراق و کۆماری چیک و ئستوانیا و ئیرلەندە و لیسوتو  مەلاوی مۆزەمبیق و سلۆڤاکیا و زامبیا و باشوری ئەفریقا.



ڕیکلام