تورکیا: لە سەرەتای مانگی داهاتوو کۆتوبەندەکانی کۆرۆنا هەڵدەگرێت

  2021-06-27  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی تەموزی داهاتوەوە، ئەوکۆتوبەندانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێنرابوون، هەڵدەگیرێن.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا بڵاویکردەوە، هەموو شوێنی کار و هۆڵەکانی سینەما دەستبەچالاکییەکانی خۆیان دەکەنەوە، هاوکات ئەو قەدەغەیەش هەڵدەگیرێت کە لەسەر خۆراک خواردن لە ناو چێشتخانەکان و شوێنە گشتییەکاندا پەیڕەو کرابوو، بەو مەرجەی پابەندی هەبێت بە بنەمانی پاکوخاوێنی و دەمامک پۆشین و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.

هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆیی تورکیادا ئاماژە بەوەشکراوە، مەرجەکانی پابەندبوونی تەندروستی زۆرەملێ و کەرەنتین کۆتایی دێت، کە سەپێنرابوو بەسەر ئەو کەسانەی کە  لە وڵاتەکانی بەنگلادش و بەرازیل و باشوری ئەفریقا و هیندستان و نیپاڵ سیرلانکاوە دەهاتە ناوخۆیی تورکیاوە.

بە هەمان شێوە وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی پابەندبوونی تەندروستی زۆرە ملێ و کەرەتینە کردن کەمدەکرێتەوە بۆ ١٠ ڕۆژ، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان و پاکستانەوە دێنە ناوخۆیی تورکیاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەوەتەی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ٥ ملیۆن و ٤١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٩ هەزار و ٥٧٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

   



ڕیکلام