توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵ کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر دووچاربوون بە بەشێک لە نەخۆشییەکانی تایبەت بە دڵ و خوێنبەرەکان، بەو هۆیەشەوە گرنگە بزانیت ڕێژەی ئەو چەوریە چەندە لە جەستەتدا.
سەرچاوەی سەرەکی کۆلیسترۆڵ لەو خۆراکانەوەیە کە ڕۆژانە دەیانخۆیت، جگەریش خۆی بەشێکی بەرهەم دەهێنێت و کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر هۆرمۆنەکانیش، بە دیاریکراویش هۆرمۆنی ئیستررجین و تستوستیرۆن، بەڵام زیادبوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، ئەگەری دووچاربوون بە جەڵتەی دڵ زیاتر دەکات .
ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر سپێنەی چاو، یان هە شوێنێکی پێشت، بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆل، چونکە بەشێکە لەو نیشتووە چەوریانەی کە کۆدەبێتەوە .
ڕۆژنامەکە لە زاری چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنانەی زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە پەڵەی زەردیان لەسەر دەرکەوێت لەسەر پێشتی مرۆڤ، بە زۆری لە هەردوو ئانیشک و بەستەری ئەژنۆکان و هەردوو دەست و پێیەکان و رانەکان .
کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە دووچاری بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بوون، با پشت ببەستن بەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی کەم چەورییان تێدایە، هەروەها کەمتر خۆراکەکانی گۆشتی سور کەرە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆن .
باشتر وایە زیاتر سەوزە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و چەرەسات بخۆن.