ئێران دوو گەنجی تری لە سێدارەدا

  2023-01-07  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەتۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسەڵاتدارانی ئێران دوو گەنجی تریان لەسێدارەدا کە یەکێکیان کوردە


بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەتۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و کوشتنی بەسیجییەک لە شاری کەرەج  دوو گەنجی لەسێدارەدران

یەکێک لە و دوو گەنجەی ئەمڕۆ لەسێدارەدران، ناوی محەمد مەهدی کەرەمیە، دانیشتووی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، گەنجەکەیتریش ناوی سەید محەمەد حوسێنیە، جگە لەم دوو گەنجە بڕیاربوو پێج کەسی دیکە بەهەمان تۆمەت ئەمڕۆ لەسێدارە بدرێن، بەڵام بەهۆی ناتەواوی لە دۆسییەکانیان بڕیاری جێبەجێکردنی لەسێدارەکانیان دواخرا

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەدان کەس دەستگیرکراون  و دەیان کەس کوژراون و لەسێدارەدراون 




ڕیکلام