لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە رایگەیاند، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تەمموزی 2020، لەسەر رێگای ھەولێر - كۆیە روداوێكی ھاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپترا تایبەت و نیسان دەبڵ روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە راشیگەیاند، رووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی ھەڵە روویداوە.