بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە

  2023-03-14  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کرد.

‏‎لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ‎‏‎لە دیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وه‌زیری ژینگه‌ی عیراق ئامادەیبوون، لە دیدارێکدا جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوولا و بەردەوامی هەماهەنگییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.

‏‎ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە دیدارەکەدا گرنگی گفتوگۆ و بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر لە وڵاتدا دووپاتکرایەوە.

‏‎لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و رایگەیاند، ناکۆکییەکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکەن و پێویستە هەموومان پێکەوە کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بکەین.


ڕیکلام