دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان رازیبوو بەوەی نەوتەکەی رادەستی حکومەتی عێراق بکات، شارەزایەکی ئابوری ئاشکرای دەکات، "لەدوو ڕۆژی داھاتوودا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە".
نەبیل مەرسومی, شارەزایی بواری ئابوری و مامۆستای زانکۆی بەسرە لەسەر دەستپێکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان, بەغدادو هەرێم ڕێککەوتون لەبارەی فرۆشتنی نەوت دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
یەکەم: پێویستە نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی سۆمۆوە بفرۆشرێت.
دووەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لەکوردستانەوە.
سێیەم: داهاتەکانی نەوتی هەرێم لەئەژمارێکی بانکیی دابنرێت وەک ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی (٢٠٢٣)دا هاتووە.
چوارەم: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەوردە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان هەڵبوەشێنێتەوە.
پێنچەم:جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ دەدرێت بە کورد.
شەشەم: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.