لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت

  2024-06-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسێک مارێکی بە مەبەستی چارەسەر بردووەتە نەخۆشخانەکە ئامادەنەبوون چارەسەری بکەن.

نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەندێک لاپەڕە و پێگە وا بڵاوکراوەتەوە کە هاووڵاتییەک مارێکی بۆ چارەسەر هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین راستە ئەم هاووڵاتییە خۆی و مارەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام لە لایەن هیچ پزیشک و کارمەندێک نەبینراوە و هیچ جۆرە چارەسەر و پشکنینێکی وەرنەگرتووە.

نەخۆشخانەکە فێرکاریی قەڵادزێ ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو ئامێری تیشکەی وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە هی نەخۆشخانەکەی ئێمە نین، ئێمە تەنها دوو ئامێری تیشکمان هەیە کە لەو جۆرە نین.

 
 


ڕیکلام