نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەجێگیرى مایەوە

  2020-07-26  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت و نەوتی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆى نەبونى بۆرسەى جیهانى بە جێگرى ماونەتەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ى تەمموزى 2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە، هاوکات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش کە بە تەکساس ناسراوە بە 41 دۆلار و 34 سەنت فرۆشراوە.

 ئەمە لەکاتیکدایە ماوەى دوو رۆژە بەهۆى نەبونى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەجێگیرى ماوەتەوە و هیچ گۆڕاکارى بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.

هەرچەندە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی بازارشەكانی پیشەسازی داخران ئەوەش خواستی لە سەر نەوت كەمكردەوە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی رابردوو نرخی نەوت بەردەوام رووی لە بەرزبونەوە بووە و ماوەی چەند رۆژێك لە سەرو 40 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت .



ڕیکلام