رۆژئاوای كوردستان گرێبەستی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیایەکی ئەمریكی واژۆ كرد

  2020-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆیەكەمجار كۆمپانیایەكی ئەمریكی گرێبەستێكی بە مەبەستی دەرهێنان و فراوانكردنی كێڵگە نەوتیەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان واژۆكردووە.

ئاژانسی ئەلۆمنیتەر بڵاویكردەوە، ئەو كۆمپانیایە ناوی دێلتا كریسانت ئینێرژیە و كار لەو كێڵگانەدا دەكات كە لەژێر چاودێری هێزە ئەمریكیەكاندان.

ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە هێزە ئەمریكیەكان هەریەكە لە توركیا و رووسیایان لە گرێبەستەكە ئاگاداركردووەتەوە، رەزامەندیانداوە بە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە. 

كۆمپانیای دێلتا كریسانت ئینێرژی لە ویلایەتی دیلاوەری ئەمریكایە رایگەیاندووە، ماوەیەكی زۆرە گفتوگۆكانی بۆ وەرگرتنی رەزامەندیویلایەتەكەی دەستپێكردووە و لە كۆتاییدا مۆڵەتی ئۆفاكی وەرگرتووە بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكە. 

یەدەگی نەوتی سوریا بە دوو ملیارو 500 ملیۆن بەرمیل مەزندە دەكرێت، لەو بڕە لانیكەم لە 75% دەكەوێتە سنوری شاری دێرزۆر كە ئەو كێڵگانە زۆرینەیان لە ئێٍتادا لە ژێر چاودێری هەێزە ئەمریكیەكاندان.