وتەبێژی تەندرەستی دهۆک رایگەیاند، بارى تەندروستى 13 تووشبووى کۆرۆنا لە سنورى پارێزگاکە ناجێگیرە.
حەمزە ڕەزیکی وتەبێژی تەندرەستی دهۆک بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند ، لە ئێستادا پێنج تووشبووی کۆرۆنا باری تەندروستییان بەتەواوی ناجیگیرە وە مەترسی زۆریان لەسەر، هاوکات هەشت تووشبووی دیکەش ئەمڕۆ تەندروستییان ناجیگیر بووە و تائێستا لەژێر چاودێرى پزیشکیدان.
وتیشى، ئەو تووشبووانە تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 70 ساڵدایە، بەشێکى زۆریان نەخۆشى دیکەیان لەگەڵدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەزیادبووندایە و لە سنورى پارێزگاى دهۆکیش لە ماوەى سێ رۆژدا پێنج کەس بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.