سێ یاریزانی یانەی باسکەی تازەپێگەیشتوانی قەزای زاخۆ بەشداری لە خۆلی ئێن بی ئەی ئەمریکا دەکەن.
بەهۆی سەرھەڵدانی ڤایروسی کوڕونا و بڵاوبوونەوەی بە سەرتاسەری جیهاندا، کومپانیایەکی سەر بە خولی باسکەی (NBA ) ئەمریکی ، خولێکی باسکەی بەشێوەی ئونلاین بۆ یاریزانانی تازەپێگەیشتوانی لەدایکبووی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ دەکاتەوە و سێ یاریزانی یانەی باسکەی تازەپێگەیشتوانی زاخۆش بەشداردەبن.
ھوشیار دۆبانکی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، لە ١٥ ئەم مانگە خولێکی باسکەی ئونلاین بۆ یاریزانە تازەپێگەیشتوەکان، لەلایەن کومپانیایەکی سەر بەخولی ئێن بی ئەی ئەمریکی دەکرێتەوە و سێ یاریزانی تیمی باسکەی تازەپێگەیشتوانی زاخۆش بەشداری خولەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم یاریزانانە زۆر لێھاتوون و ئامادەکاری باشیانکردووە و رکابەری بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە دەکەن.
یاریزانەکان پێکدێن لە هەر یەک لە زنار ھۆشیار لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦، بیرھات جەمال لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ و ژیھات جەمال لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٩.