لە خۆپیشاندانەكەی شەوی رابردووی قەزای زاخۆ 59 كەس بریندار بوون و لە ئێستاشدا دۆخی قەزاكەش ئاسایی بووەتەوە. 
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                            پەیامنێری ژیان لە زاخۆ رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكەی شەوی رابردووی زاخۆدا 59 كەس برینداربوون كە برینی سەرجەمیان سوكە و زۆرینەشیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكانە. 
ئەوەشی راگەیاند لە نێو بریندارەكاندا تەنها چوار هاوڵاتی هەیە، لە ئێستا رەوشی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل و قەزای زاخۆ ئاساییە و هیچ ئاڵۆزیك نەماوە. 
ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە لە دوای ئەوەهات كە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ رێگا بە شۆفێرانی توركیا درا بێنە خاكی هەرێمی كوردستانەوە، بەوهۆیەوە ناڕەزایی بەشێك لە هاوڵاتیان قەزاكەی لێكەوتەوە و بە هۆیەكیان زانی بۆ زیادبوونی ژمارەكانی كۆرۆنا لە قەزاكە.