ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: تکایە فریای بادینان بکەون

  2020-08-26  | 
دهۆک
بەدەیان مامۆستا و ڕۆژنامەنوس و چالاکوان لە پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون و ئەشکەنجەدراون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئیدانەی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنوسان و چالانی مەدەنی لە پارێزگای دھۆک دەکەن و داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن، ھەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە بخەنەگەڕ.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا بەناوی "تکایە فریای بادینان بکەون"، رایانگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەوڵێکی نادیموکراسی و دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان، بە دەیان مامۆستا، چالاکوان، ھاوڵاتی و ڕۆژنامەنووسی سنوری پارێزگای دھۆکیان دەستگیرکردووە، ئەم کارانە بە مەترسییەکی گەورە دەزانین بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراسیی ھەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستانە.

دەقی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی:

تکایە فریای بادینان بکەون

بۆ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ
قونسوڵخانەی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن
ھەموو مرۆڤە یٔازادیخوازەکان

وەک یٔاشکرایە ماوەی چەند ڕۆژێکە و بە تایبەتی لە ڕێکەوتی ١٣/٨/٢٠٢٠ ەوە تا یٔەمرۆ، دەزگا یٔەمنییەکانی پارێزگای دھۆک لە ھەوڵێکی نادیموکراسی و دەرەوەی چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان، بە دەیان مامۆستا، چالاکوان، ھاوڵاتی و ڕۆژنامەنووسی سنوری پارێزگای دھۆکیان دەستگیر کردووە، کە بەپێ زانیارییەکانی یٔێمە ژمارەیان (٥٥) کەسە. ھەروەھا زیاتر لە سەد مامۆستا و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و ھاوڵاتیی خۆپیشاندەر لە قەزای زاخۆ دەستبەسەرکراون و بەپێی زانیارییەکانمان دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە.

یٔێمە لە یٔەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ھەڵوێستی خۆمان سەبارەت بەم ڕەشبگیرییە لە چەند خاڵێکدا دەخەینەڕوو:

١ ــ بەتوندی یٔیدانەی یٔەو ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنانە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان یٔازاد بکرێن.

٢ ــ یٔەم پڕۆسەی ڕەشبگیرییە بەبێ بڕیاری دادگا بووە و پێچەوانەی یاسایە، ھاوکات (مامۆستایان، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان) بە شێوازێکی نایاسایی دەستبەسەرکراون بەبێ ھەبوونی ھیچ تاوانێک، تەنانەت دەستگیرکراوانی دھۆک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانیش نەبوون.

٣ ــ یٔەم کارانە بە مەترسییەکی گەورە دەزانین بۆ سەر پڕۆسەی دیموکراسیی ھەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی یٔاشکرای جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و یٔازادیی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و یاسا کارپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستانە.

٤ ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەڕلەمانی کوردستان و عێراق و قونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان دەکەین؛ ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ یٔازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕاگرتنی فشارەکان و کۆتایی ھێنان بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە بە مامۆستایان و چالاکوانان.

٥ ــ داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین ھەڵوێستی فەرمیی خۆیان لەسەر یٔەم کارە نامرۆڤانانە ڕابگەیەنن و ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ کۆتایی ھێنان بە دەستگیرکردن و ڕاوەدوونان و ئەشکەنجەدان .

لە کۆتاییدا، جارێکی تر بە توندی یٔیدانەی یٔەو دەستگیرکردن و ڕفاندنانە دەکەین و داواکارین بە زووترین کات دەستگیرکراوان یٔازاد بکرێن. ھاوکات داواکارین پڕکردنەوەی بەڵێننامەی زۆرەملێیی بە چالاکوانان و مامۆستایان و بە سەربازگەکردنی شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بھێنرێت.

یٔەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی
٢٦/٨/٢٠٢٠



ڕیکلام