وەك ئامادەكاریەك بۆ وەرزی نوێی یانەی وەرزشی زاخۆ گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ یاریزانێكی دیكەی بەرەگەز عەرەب ئەنجامدا و ئەوەش بووە 18 هەمین گرێبەستی یانەكە لە تیمە جیاوازەكانی ئەنجامی بدات.
هشیار دوبانكی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند " بەردەوامین لەخۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق" هەربۆیە گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ ئەحمەد داود یاریزانی بەرەگەز عەرەب بۆ هێڵی هێرشبردن ئەنجامدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، یاریزانەكە پێشتر بۆ چەندین یانەی بەهێز یاریكردووە لە وانەش بۆ یانەكانی ( بەحری و مینا ) یاریكردووە.
تا ئێستا بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی تۆپی پێ عێراق، یانەی وەرزشی زاخۆ ١٨ گرێبەست واژۆكردە و پێكدێن لە دەستەی ڕاهێنەران و تیمی پزیشكی و دەرونی و چەندین یاریزان.