رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە چوار وڵات بڵاوبوەتەوە.
رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڤایرۆسە نوێ یەکە لە هەریەکە لە بەریتانیا و هۆڵەندا و دانیمارک و یەک حاڵەتیش لە ئوسترالیا تۆمارکراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوو وەزیری تەندروستی بەریتانیا ئاشکرایکرد جۆرێکی نوێ لە کۆرۆنایان تۆمارکردوە
تا ئێستا رێکخراوی تەندروستی جیهانی و پسپۆڕان نازانن ئەو ڤاکسینانەی بۆ بەرگرتن لە کۆرۆنا دروستکراون دەتوانن بەرگری لە جۆرە نوێیەی کۆرۆناش بکەن یان نا .