هەدەپە كەمپینێكی ماوە درێژ دەست پێدەكات

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەدەپە لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە دەست بە هەڵمەتێك دەكات و كە تا مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت و ئۆجەلان و دەمیرتاش و مانگرتوان و دۆسیەی كۆبانێ ئامانجەكانیانە.

لە كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاین لەگەڵ هاوسەرۆكەكانی دەستەی بەڕێوەبەریی خۆجێیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) هەردوو هاوسەرۆكی گشتی پارتەكە گفتوگۆیان لەبارەی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی چالاكی پارتەكەیانكرد. 

پەروین بووڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆكانی هەدەپە ڕایانگەیاند، هەڵمەتێكی نوێی تێكۆشان دەست پێدەكەن و لە رۆژی هەشتی شوباتەوە هەڵمەتەكە دەستپێدەكات، هرەیەكە لە دۆسیەكانی گۆشەكیری سەر ئۆجەلان و جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاش و پرسی مانگرتوان لە دەرەوە و زیندانەكان و كۆبانێ ئامانجی سەرەكیان دەبیچت لە هەڵمەتەكەدا. 

سانجار لە كۆبوونەوەكەدا وتی: حكومەت ئەوە جێبەجێ ناكا تكە دادگای ئەورپاش سەپاندویەتی، هەر بۆیە لە ناوخۆ و نێودەوڵەتیش چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا. 

پەروین بوڵدان-یش رایگەیاند ئەو كەمپینەی دەستیان پێكردووە تا مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت ئەو دۆسیانەی ئێمە كەمپینیان بۆ دەكەین ئەو كێشانەن توركیا بە گشتی نیگەران دەكەن بۆیە ئێمە پێمان وایە دەتوانین بەو شێوەیەی كە دەتوانین كەسانی تر زیاد بكەین جگە لە خۆمان. 


ڕیکلام