وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند هیچ مەترسیەک لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نییە و هەردوو وەرزەکە دەخوێندرێت.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند بەپێی ئەو پلانەی داندراوە بەبێ ئەوەی کوالێتی خوێندن دابەزێت و پرۆگرامەکان تەرکبکرێت، پرۆسەی خوێندن بەسەرکەوتووی تەواو دەکرێت.
وتیشی پلان و بەرنامەی باشیان داناوە بۆ ئەوەی خوێندکاران لە ڕووی پەروەردەی و فێرکردنەوە سودمەندبن.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن بدات.