وتەبێژی حکومەت: 25ی مانگ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

  2021-02-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند رۆژی 25 ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان رۆژی 25 مانگ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕێژەی لێبڕینی ئەم مانگەی ئاشکرانەکرد و ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی سەرپشک کراوە چەندی بودجە لەبەردەستبێت تەرخانی بکات بۆ دابینکردنی موچە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەمانگی ڕابردوەوە حکومەتی هەرێم بڕیاریدا هەموو 30 رۆژ جارێک موچە دابەشبکات و مانگی پیشووش لە 25 ی مانگ دابەشکردنی موچە دەستپێکرد.

هاوکات وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکراشیکرد ئەمشەو یان سبەی وەفدی دانوستانکاری هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا دەگەڕێنەوە بەغدا.


ڕیکلام