ئیسرائیل هاوپەیمانەتییەک لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دژی ئێران دروستدەکات

  2021-02-26  | 
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکە، ئیسرائیل بەنیازە هاوپەیمانەتییەک لەگەڵ وڵاتانی کەنداو دروست بکات.

کەناڵی تەلەفزیۆنی I24ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەتووە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ئیسرائیل دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە.

تاوەکو ئێستا حکومەتی ئیسرائیل، بەفەرمی ئەو راپۆرتەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام، چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، نوسینگەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و شای بەحرەین، رایانگەیاند، حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە جێنشینی پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و تیایدا دەربارەی پەرەپیدانی هاوکاری دوولایەنە و مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدا ئەنجام دراوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی مەنامە و ئەبوزەبی بکات.



ڕیکلام