ژمارەیەک موشەک لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد کەوتنە خوارەوە

  2021-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک مووشەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار کەوتنەخوارەوە و مووشەکەکانیش ئاراستەی بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کراون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10 موشەك لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباركەوتونەتە خوارەوە.

سەرچاوە ئەمنیەكان بە سۆمەریە نیوزیان وتووە: 10 موشەكی كاتیۆشا دەوروبەری بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كردووەتە ئامانج كە بنكەی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانانی لێیە. 

تا ئێستا میدیای عێراقی لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەكان هیچ زانیاریەكانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام باس لەوە دەكرێت كە موشەكەكان دەرەوەی بنكە سەربازیەكەیان گرتووە. 

لەو بارەیەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وردەكارییە سەرەتاییەكانی لەبارەی هێرشە موشەكییەكەی ئاشكرا كرد  و وتی هێرشەكە لە كاتژمێر 7.20 خولەكی بەیانی بووە و بنكەی سەربازی ئامانی هاوپەیمانانیان كردووەتە ئامانج، لە ئێستادا هێزەكانی هاوپەیمانی و هێزە عێراقیەكان خەریكی لێكۆڵینەوەن لە هێرشەكە. 


ڕیکلام