عەبدوللەتیف ئەحمەد لەبارەی سەردانەكەی پاپا پەیامی خۆی بڵاوكردەوە

  2021-03-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەبدوللەتیف ئەحمەد رایگەیاند، سەردانەكەی پاپا لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورەكرا، رەخنەشی لەو كەسانە گرت كە قسە و جنێو دەدەن نابێت تەكفیری ئەو كەسانە بكرێت كە پێشوازیان لێكردووە.

عەبدوللەتیف ئەحمەد، رابەری بەشێك لە سەلەفیەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەم بابەتە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە كراوە لەلایەن سیاسیەكان و خەڵكە ناڕازیەكەوە، پاپا چی خێرێكی هەبووە بۆ گەلی عێراق بە گشتی و چی كردووە بۆ گەلی كورد بە تایبەتی، هیچی كردووە لە دژی ئەو زوڵم و ستەمەی لە كورد دەكرێت، من نەمبیستووە هیچی كردبێت. 

ئەو وتیشی: بۆچی پاپا دانبەوەدا نانێت خەڵكێكی وەك كورد مافی هەیە كە پێگەی خۆی هەبێت كە نەتەوەكانی دیكە هەیانە، مادام سەرۆكەكانی وڵاتان گوێی لێدەگرن، ئەمیش ئەگەر نایكات كەواتە نایەوێت بیكات، بەلامەوە سەیرە رێز لەگاورێك بگیرێت كە دەڵێت سێ خوا هەیە، بەڵام رێز لە زانایەكی ئیسلام ناگیرێت كە بەرپرسە سیاسیەكان دەڵێن ئێمە مسوڵمانین.  

عەبدوللەتیف  ئەحمەد راشیگەیاند: كەسێك لە ناخیدا بزانێت مسوڵمان نیە و خۆی بە بێ دەسەڵات و دواكەوتوو زانی، هەمیشە ئەو خەڵكانە هەوڵ دەدەن تەقلیدی بەهێزەكان بكەنەوە، بەڵام مرۆڤی مسوڵمان وا نازانێك كە لاوازە، چونكە خوای لەگەڵە وانازانیًَك كە لەسەر رێگایەكی دواكەوتووی و هەڵەیە، چونكە لەسەر رێگای ئیسلامە ، بۆیە بەلایەوە گرنگ نیە جا هەر كەسێك بێت بە بڕیارێكی یاسایی دێت با بێت، رێزگرتنی میوان لە دینی ئیسلامدایە. 

ئەو وتیشی، پێویستە لە سنوری خۆیدا رێزلە میوان بگیرێت، كە چووە لای شیعەكان سەردانی مەرجەعی ئەوانی كرد، بەڵام بۆ لە هەرێمی كوردستان قەدری مامۆستای ئایینی كەم بكرێتەوە. 

ئەوەشی وت پاپا دەڕواتەوە و هیچیش لە بابەتەكە ناگۆڕێت، رەخنەشی لەو كەسانەگرت كە قسە و جنێو دەدەن لەبارەی سەردانەكەی پاپاوە باسی لەوەكرد نابێت تەكفیری ئەو كەسانە بكرێت كە پێشوازیان كردووە هەموو كەسێك لەسەر ئەو بابەتە قسە دەكات لە قەبارەی خۆی گەورەتری مەكەن هاتووە با بێت و زێدەڕەوی نەكرێت. 


ڕیکلام