لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی ئێران دەستبەسەر کەشتییەکی عێراقیدا گیرا

  2021-03-21  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ئاوە هەرێمایەتییەکانی ئێراندا دەستبەسەر کەشتییەکی عێراقیدا گیراوە، لەبەرامبەر ئازادکردنیدا چەتەکان داوای ٨٠ هەزار دۆلار دەکەن.

روسیا تودەی لە زاری کازم فنجان حەمامییەوە بڵاویکردەوە، ئەو کەشتەی  لە لایەن ئەو چەتانەوە دەستی بەسەردا گیراوە پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر مەترسی ژێرئاوکەوتنی لەسەر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی کەشتییەک لە ئاگادارکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، چەتەکان دەستیان بەسەر کەشتییەکەیدا گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو کەشتیە عێراقییە ناوی "دیلما" یە و چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خەریک بوو ژێر ئاو بکەوێت، بەڵام لە لایەن تیمی دەریاوانی سعودیەوە سەرنشیینەکانی رزگارکراو و دواتر لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی ئێران دۆزراوەتەوە.

حەمامی ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا کەشتییەکەیان بەرو کەنارە ئاوییەکانی ئێران بردووە، دواتر بە دووری ٧ میل لە باکوری بەندەری (بوشەهر) دۆزراوەتەوە.

هەرچەندە بڕیار بووە ئەو کەشتییە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بگەڕێتەوە بۆ عێراق، بەڵام لە ڕێگا لە لایەن ئەو چەتە نەناسراوانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.



ڕیکلام