تەندروستی دهۆک: ٢٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

  2020-08-09  | 
دهۆک
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ٢٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتە ٤٧٨ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی٨ی٢٠٢٠، ٢٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ٢٣ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارەیە، کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ٤٧٨ کەس و لە ئێستاشدا ٧١٧ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، ١٧ هەزار و ٣٩ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٦٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ هەزار و ١٤٣ کەسیش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام