تکایە لێکۆڵینەوە بکەن، پاشان بەیانی دژایەتی و ڕەتکردنەوە دەربکەن.
ئەم یاسایە دەرفەتی باشی تێدایە
یاساکە دەرچوو، سیاسی کارامە ئەوەیە بەدوای دەرفەتەکاندا دەگەڕێت و بڕیاری ڕەتکردنەوەی خێرا نادات، دروشمی دوژمنایەتی بەرزناکاتەوە! شیعەش ناکات بە دوژمن !
باشترین بژاردە چیە؟
ناڵێت دەبێت ھەرێم ھەموو نەوتەکە بدات، دەرفەتی دانوستان ھەیە ..
ھەرێم ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستبکات، ئەوەی دەمێنێتەوە (بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ و مافی کۆمپانیاکان بەکاربێت)..
٥٠٪ داھاتی رسوماتی گومرگی بدات( داھاتی فیدڕاڵیە و باسکردنی لەم یاسایەدا شتێکی نوی نیە و لە یاسای ئیدارەی مالی"دارایی" باسکراوە .
کەواتە: بە پێدانی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و ٥٠٪ رسوماتی گومرگ نزیکەی ٧٥٠ ملیار دینار وەردەگرین !!
چۆن؟
کۆی داھاتی بەردەست بۆ ئەم سێ مانگە کە یاساکەی بۆ دەرچوە( نەوتی و نانەوتی، ئەو قەرزەی دەکرێ، داھاتی خەزێنە مدوەر ) بڕەکەی ٢٦ ترلیۆنە، ٣٠٪ بە سیادی و حاکیمە دەڕوات، دەمێنێتەوە ١٨ ترلیۆن ، ئەگەر ١٢.٦٪ لە نیفاقی فعلی بدرێتە ھەرێم مانگانە ٧٥٦ ملیار دەکات ..
حوکمڕانی کارامە ئەمەیە، ئێستا بچێتە بەغدا و بڵێ: فەرموو ئێمە ئەم یاسامان قبوڵە، ئەوە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ( ئەوی دیکە دەپاڵێوین وەک چۆن ئێوە دەیپاڵێون) ٥٠٪ رسوماتی خاڵە سنوریەکانیش تەسلیم دەکەین! فەرموون ئێوەش ١٠٠٪ پەیوەست بن بە یاساکە و ٧٥٦ ملیار دینار بدەن ..
بەدڵنیایی بە داھاتی ناوخۆ و ئەو بەشەی دەمێنتەوە دەگاتە سەرو ترلیۆنێک و زۆر زیاترە لە پارەی پێویستی موچە...
ئایا ئەمە باشە یان تێکی بدەیت و خۆشت نەتوانیت بە ھەموو داھاتی نەوت و ناوخۆ ٥٠٪ موچە ..
ھیوادارام لە زووترین کات حکومەتی ھەرێم بە تیمێکی شارەزاو خەڵکی بڕیار بەدەست بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ئەم یاسایە وەک خۆی جێبەجێبکرێت ....
ئەگەر ھەرێم ئێستا ڕێکنەکەوێت بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ تووشی گرفتی گەورەتر دەبێت ..
تێبینی: پێدانی ئەم ٧٥٦ ملیار دینارە لە بەرامبەر پابەندبوون بە دۆسیەی نەوت و ٥٠٪ رسوماتی گومرگ بە پەرلەمانتارە کوردەکانی لیژنەی دارایی وتراوە..