سۆرانی  |  بادینی  |  English      

سەدان ملیۆن دۆلاری هەرێم لە ژمارە بانکیەکدا بلۆکراوە

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  28/01/2021  |    13504 جار خوێندراوەتەوە

بڕێکی ئێجگار زۆر پارەی نەوتی کوردستان لە لوبنانە، براوەتەدەرەوە یان دەستی بەسەرداگیراوە یان وەک ڕەشوە وەرگیراوە ..

گەڕانەوەی ئەم پارەیە لەم قۆناغەدا گرنگ و پێویستە ..

وردەکاری
یەک ملیار دۆلار لە نێوان مورتەزاو ڕیۆمۆند ڕەحمەدا ..

مورتەزا لاخانی، بەڕەگەز پاکستانیەو ساڵی ٢٠٠٠ دێتە عێراق و لە پرۆسەی نەوت بەرامبەر بە خۆراکدا لەگەڵ عودەی سەدام حسێن کار دەکات ..

ساڵی ٢٠٠٨ دێتە نێو دۆسیەی نەوتی کوردستان، لەگەڵ ئاشتی هەورامی ڕۆڵێکی زۆریان هەبوو لەوەی باوڕ بە بەرپرسانی هەرێم بکەن سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، ئاشتی هەورامی ساڵی ٢٠١٤ بە فەرمی لێکۆڵینەوەیەک دەداتە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم و دەڵێ: لە کۆتایی ٢٠١٥ ەدا بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت دەگەیەنینە یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار! بەڵام تائێستا نەگەشتوەتە ٥٠٠ هەزار !

بڕیاری فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ درا !!

مورتەزا لاخانی سەرپەرشتی فرۆشتنی نەوتی کوردستان و ڕێکخستنی کەشتی نەوتی دەکات ..

فاینانشاڵ تایمز، دەڵێ: تۆڕێکی نادیاری نافەرمی کە یەکێکیان مورتەزایە، سەدان ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی پێشەکی دەفرۆشێت !!

واتە: سەرەتای فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ، فرۆشتنی سەدان ملیۆن بەرمیلی ساڵانی ئایندە بوو بەشێوەی نافەرمی و لە لایەن دەڵاڵێکی گوماناوی و بەنرخێکی هەرزان کە نزیکەی ١٢ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت !! 
دیوی یەکەمی مورتەزا ڕون بوو، موچەیەکی یەک ملیۆن دۆلار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەبوو، دواتر لەگەڵ هاتنی قەیرانی داراییدا موچەکەی کەمی کرد بۆ ٢٥٠ ھەزار دۆلار(٢٥ دەفتەر) ..

دیوی دوەمی مورتەزا ..

یەک ملیار دۆلار ( سەد هەزار دەفتەر دۆلار) لە بانکی دەریای ناوەڕاستی لوبنان بلۆک دەکرێت بە ناوی موەرتەزایە !!!

کۆمپانیاکەی لاخانی و مێد بانکی لوبنانی کێشە کەوتە نێوانیان دوای ئەوەی کۆمپانیاکەی لاخانی (IMMS Ltd) بڕی ملیارێک دۆلاری بۆ ماوە 3 ساڵ خستە بانکە لوبنانیەکە بە سوودی ساڵانەی 10 %

لاخانی ویستی پارەکە لە بانکە لوبنانیەکە ڕابکشێتەوە، بەڵام بانکەکە پارەکەی بلۆک کرد، ئەمەش بووە کۆتاییهاتنی پەیوەندی هەردوو لایەن و هەڵوەشاندنەوە چەندین هەژماری پەیوەندیدار، دواتریش دەرکەوت کۆمپانیای IMMS Ltd بە تەواوەتی خاوەندارێتی بۆ مورتەزا لاخانی دەگەڕێتەوە و هیچ کەسێکی دیکە پشکی تیا نیی !!

لەگەڵ بلۆک بوونی ئەو پارانە حکومەتی هەرێم توشی گرفتی دارایی بوو .

کەسێکی دیکە بەناوی ڕیۆمۆند ڕەحمە، بزنسمانێکی لوبنانیەو دۆستێ بەشێک لە بەرپرسانی کوردە، بەپێی سایتی بلمومبێرگ ئەندامی بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمە، سکاڵا تۆمار دەکات و دەڵێت: ئەم پارە هی منە !

بە گوتەی بەرپرسانی لوبنان ئەم پارەیە ڕەشەو بلۆک کراوەو لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوە! ڕیمۆند ڕەحمە بۆی نیە سکاڵای لەسەر تۆمار بکات !! 
روسنەفت و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار لە ژمارە حسابی مورتەزا

بەپێی گرێبەستێک بۆ فرۆشتنی نەوتی ئایندە، دەبوو لەماوەی ناوڕاستی ٢٠١٨ بۆ ناوڕاستی ٢٠٢٠ ، بڕی شەش ملیار دۆلار بێتە ژمارە حسابی حکومەتی هەرێم ..

هەرچەندە چارەنووسی کۆی شەش ملیارەکە دیارنیە !

بەڵام روسنەفت ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک بەشی یەکەمی ئەم شەش ملیار دۆلارە تەسلیم کرد ..

چارەنوسی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ..

بڕی (800 ملیۆن دۆلار) کە سەرەتای مامەڵەیەکی شەش ملیار دۆلاری بوو لەنێوان هەرێم و ڕوسنەفت، لەبری ئەوەی ئەو پارەیە بچێتە هەژمارە بانکیەکانی حکومەتی هەرێم چووەتە کۆمپانیای IMMS Ltd کە کۆمپانیایەکی تۆمارکراوە لە قوبرس و مورتەزا لاخانی کۆنترۆڵی دەکات ..

پارەکەش لە لقی سویسرای بانکێکی روسیەوە ڕۆشتوەتە ستی بانک لە نیۆرک، پاشان هاتوەتە بانکێکی لوبنانی بۆ ژمارە حسابی کۆمپانیاکەی مورتەزا !!

بانکەکەش پارەکەی بلۆککردوە ..

کۆمپانیاکەی لاخانی لەبری حکومەتی هەرێم مامەڵەی بە نەوتی هەرێمەوە کردووە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک VITOL GROUO و Trafigura Group و هەر لە بری حکومەتی هەرێمیش پارەی داوەتە ئەو کۆمپانیایانە کە حکومەتی هەرێم قەرزاریانە، هەروەها داهاتی نەوتی هەرێم چووەتە هەژماری بانکی مورتەزا لاخانییەوە و مانگانە لەبری ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پارە بداتە وەزارەتی دارایی کۆمپانیاکەی لاخانی پارەی داوە بە حکومەتی هەرێم !

ئەو کۆمپانیایانەشی کە مامەڵەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ڕێی لاخانییەوە بووە، دەڵێن : ئێمە بۆیە لەگەڵ لاخانی مامەڵەمان دەکرد چونکە دەسەڵاتی کوردی ئەوەی پێدەوتین .

٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە نێوان مورتەزاو ڕوسنەفت؟

لە بەیاننامە دارییەكانی لقی سەنگافورەى كۆمپانیاى

روسنەفت، كە تایبەت بە هەرێمى كوردستان كوردستان دروستی كردووە، كۆمپانیاى

روسنەفف 250 ملیۆن دۆلار دەداتە راوێژكارێكى دەرەكى تاوەكو دڵنیا ببێتەوە لەبەدەستهێنانی

. رێككەوتنە نەوتییەكانی لە هەرێمى كوردستان

ئەم بڕە پارەیە زۆر زۆرەو هی ڕاوێژکاری نیە، بەڵکو هی ئاسانکاریە بۆ کڕینی ٦٠٪‏ بۆری نەوتی کوردستان و نەوتی کوردستان بە نرخێکی هەرزان بەپارەی پێشوەخت! گرێبەستی فرۆشتنی بۆری نەوت و نەوتی کوردستان لە ٢٠١٧/٦/٢ لە شاری سانپترسبۆرگی ڕوسیا کرا، هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی ئامادەبون ..

هیچ کۆمپانیایەکی گەورەی جیھانی کە دەیان ڕاوێژکاری هەیە، ھەرگیز ئەم بڕە پارە زۆرەیە وەک پارەی ڕاوێژکار نادات !

پێشتریش مورتەزا لاخانی کاری ئەم فرۆشتنە پێشوەختەی کردوە لە لایەن کۆمپانیاکەی بەناوی

Oil and gas management services group

لە ٢٠٢٠/٣/٢٩ لەسەر ئەم دۆسیە لە داواکاری گشتی سکاڵای یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی و مورتەزا لاخانی تۆمار کرد بۆ ئەوەی جگە لە خۆیان کێ لە پشت ئەم دۆسیەیە ئاشکرا بێت، داواکاری گشتی نوسراوی بۆ ئامادەبوونی هەردوکیان کرد، بەڵام هەر وەڵامیشیان نەدایەوە ...

دیلۆیت و ٢٩٤ ملیۆن دۆلاری لوبنان

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی داهاتی نەوت لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا، ( ٢٩٤ملیۆن) دۆلاری حكومەتی هەرێم لە بانكێكی لوبنان گلدراوەتەوە ..

دیلۆیت هیچ وردەکاریەکی نەداوە ئەم پارە بۆ گلدراوەتەوەو لە کام بانکە .

ئێستا گرنگ و پێویستە کۆی ئەم پارانە بگەڕێندرێتەوە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان ...

لەم لێکۆڵینەوەدا جگە لەو سەرچاو ئاگادارانەی زانیاریان پێداوم، سودم لە سەرچاوەکانی فاینانشاڵ تایمزو بلومبێرگ و ڕۆیتەرز وەرگرتوە .

زیاتر