كێ دەستێوەردان لە دادگا دەكات

عەلی حەمە ساڵح

پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
  21/02/2021  |    1629 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و یەكێتی سەرۆكی دامەزراوەكانی داوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشكردووە پێنج بۆ پارتی و سفر بۆ یەكێتی، ئێستاش باسی سەربەخۆی دادگا دەكەن بە دوو چیرۆكی جیاواز 

چەند ڕۆژێكە ئەوانەی دادگایان لە نێوان خۆیاندا دابەشكردووە و بەتەواوی حیزباندویانە، باس لەسەربەخۆی دادگا دەكەن،  بە دوو ئاراستەی جیاواز..

بەشێك لەمانە خۆیان پێشتر پشك پشكێنەیان كردووە و ئێستا دەڵێن: دەبێت دادگا سەربەخۆیانە بڕیاربدات! تەنانەت هەیە لەم پشك پشكێنە بە هیچ ڕازی بوو. 

بەشێكی تر ئەوانەن،  كە دادگا ئێستا لە ژێر هەژموونی  دەڵێن: نابێت ڕەخنە لە حوكمی دادگا بگرن و ئەوە دەستێوردانە! 
دەستێوەردان ئەوەیە هەموو دامەزراوە دادوەریەكان بكەیت بە حیزبی!!

چۆن  پارتی و یەكێتی دامەرزاوەكانی دادوەریان لە نێوان خۆیاندا دابەشكرد، پێنج سەرۆك بۆ  "پارتی" و  هیچ بۆ "یەكێتی". 
یەك: دادگای پێداچونەوە (تەمیز)
لە چواردە دادوەر پێكدێت 
سەرۆك ( پارتی) دوو جێگری هەیە یەك پارتی و یەك یەكێتی.. لە ١٢ی ٦ ی ٢٠١٨ ەدا، پارتی و یەكێتی پێنج بە پێنج بۆ پارتی و یەكێتی لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دابەشیان كرد.. لەگەڵ داوەر ڕزگار محەمەد ئەمین (ناڵێم حیزب دایناوە).

دوو: ئەنجومەنی دادوەری 
لە نۆ ئەندام پێكدێت 
سەرۆك پارتیەو دوو جێگری هەیە،  یەكیان "پارتی" و ئەوی دیكە "یەكێتی" .( هەمان سەرۆك و جێگری تەمیزن)
سەرۆكی داواكاری گشتی "پارتی" و سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی".. 
چوار ئەندامی دادگای  تێهەڵچوونەوە(ئستئناف) كە دوانیان"پارتی" و دوانیان" یەكێتی" 

سێ: ئەنجومەنی شورا.. 
لە پازدە كەس پێكدێت و سەرۆك "پارتیە"، پێشتر لەسەری یەكێتی ئەژماردەكرا، كە بووە ئەندامی تەمیز جێگرەكەی ڕۆشتە جێگای..

چوار: سەرۆكی داواكاری گشتی" پارتی" 

پێنج: سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری "پارتی"

دادگای تێهەڵچونەوە( ئستئناف) 
سەرۆكی سلێمانی " یەكێتی" 
سەرۆكی گەرمیان" یەكێتی" 
سەرۆكی هەولێر " پارتی" 
سەرۆكی دهۆك " پارتی" 

چی تێگەشتین؟ 
-لە نێو ئەم دادوەرانەدا كەسی باش هەن، بەڵام واقعێك هەیە پارتی و یەكێتی دابەشیان كردووە و لە پشكی ئەوان دەستبەكاربوون..
" پارتی" سەرۆكی دادگای پێداچونەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی ئەنجومەنی شورا و سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایە و یەكێتی هیچ سەرۆكێكی لەلانیە و ڕازیشە!

-لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیە و یەكێتی بە كەمینە و ڕازیە..
-لە دادگاكانی تێهەڵچونەوە هەریكە و سەرۆكی زۆنی خۆی لایە..
ناكرێت ئەوانەی خۆیان بەم شێوە دادگاكانیان بە حیزبی كردوە، نەسیحەت و پەیامەكانیان باسی سەربەخۆی بێت!!
كێ باوەڕی بە سەربەخۆی دادگا هەیە با كاربكات بۆ كۆتایی ئەم حیزب حیزبێنەو پشك پشكێنە...

زیاتر